کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
به‌غدا.. 17 كرێكارى تورك رفێندران
له باكوورى شارى به‌غدا 17 كرێكارى تورك، له كاتى كاركردن له گۆڕه‌پانێكى تۆپى پێدا، له لايه‌ن ژماره‌يه‌ك چه‌كدارى نه‌ناسراو رفێندران.
K24 – هه‌ولێر
له باكوورى شارى به‌غدا 17 كرێكارى تورك، له كاتى كاركردن له گۆڕه‌پانێكى تۆپى پێدا، له لايه‌ن ژماره‌يه‌ك چه‌كدارى نه‌ناسراو رفێندران.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (2.9.2015)، سه‌رچاوه‌يه‌ك له پۆليسى عێراق، رايگه‌ياند، ژماره‌يه‌ك چه‌كدارى نه‌ناسراو، 17 كرێكارى توركيان رفاندووه.
به گوێره‌ى زانيارى پۆليس ئه‌و كرێكارانه، له پڕۆژه‌ى ياريگاى تۆپى پێى ناوچه‌ى سه‌درى باكوورى به‌غدا سه‌رقاڵى كاركردن بوونه.
ئه‌فسه‌رێكى پۆليس، به پله‌ى عه‌قيد، ئه‌وه‌ى راگه‌ياندووه، چه‌كداره‌كان به جلوبه‌رگى ره‌شه‌وه چه‌ند ئۆتۆمبێلێكى جۆرى پێك ئابيان پێى بووه و ئه‌و 17 كرێكاره‌يان رفاندووه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌يه‌كى ديكه له وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق، رايگه‌ياندووه، 18 كرێكار رفێندراوون.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، 3 له رفێندراوه‌كان ئه‌ندازيار بوون و ئه‌وانى ديكه ژماره‌يه‌كيان كرێكار و فه‌رمانبه‌رى كارگێڕى كۆمپانياى جێبه‌جێكار بوون.
ناوچه‌ى سه‌در، له باكوورى شارى به‌غدا، ناوه‌ندى هه‌ژموون و ده‌سه‌ڵاتى ره‌وتى سه‌دره كه موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رايه‌تى مه‌زهه‌بى و سياسيى ره‌وته‌كه ده‌كات.
سه‌رچاوه: فرانس 24