کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
عێراق.. هه‌نارده‌كردنى نه‌وت كه‌مى كردووه
هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى عێراق ته‌نيا له مانگى رابردوودا رۆژانه بۆ 40 هه‌زار به‌رميل كه‌مى كردووه.
K24 – ھەولێر
هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى عێراق ته‌نيا له مانگى رابردوودا رۆژانه بۆ 40 هه‌زار به‌رميل كه‌مى كردووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (2.9.2015) ميديا عێراقييه‌كان بڵاويانكردووه‌ته‌وه كه ھەناردەکانی نەوتی عیراق له مانگی رابردوو لە رێگەی بەندەرەکانی پارێزگای بەسرەوە رۆژانە نزیکەی ٤٠ ھەزار بەرمیل کەمیکردووە، رۆژانە ته‌نيا ٣ ملیۆن و ٢١ ھەزار بەرمیل ھەناردە کراوە.
لە کاتێکدا لە مانگی تەمموزدا بڕى ھەناردەکردنی نەوت لە ھەمان ئەو بەندەرانەوە رۆژانە ٣ ملیۆن و ٦٠ ھەزار بەرمیلی تێپەڕاندبوو.
ھۆکاری کەمبوونەوەی هه‌نارده‌كردنى نەوت لە رێگەی بەندەرەکانەوە ده‌گێڕنه‌وه بۆ سه‌رقاڵبوونى کۆمپانیاکانی نەوت بە جیاکردنەوەی نەوتی سووکی بەرھەم ھاتووی کێڵگە نەوتیەکان لە نەوتی قورس کە لەگەڵیدا بەرھەم دێت.
كه‌مكردنى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى عێراق له كاتێكدايه كه عێراق له بارودۆخێكى سه‌ختى دارايى دا گوزه‌ر ده‌كات، حه‌يده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، له هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و قه‌يرانه‌دايه به‌جۆرێك له مانگى رابردوودا چه‌ندين پرۆژه چاكسازى له‌ناو داموده‌زگه حكومييه‌كانى وڵات‌دا ئه‌نجامدا.