کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
بوداپێست.. په‌نابه‌ران داواى كردنه‌وه‌ى وێستگه‌كانى شه‌مه‌نده‌فه‌ر ده‌كه‌ن
له بۆداپێست، په‌نابه‌ران خۆپيشاندانيان ئه‌نجام دا و داوايان كرد، وێستگه‌كانى شه‌مه‌نده‌فه‌ر به رووياندا بكرێنه‌وه.
K24 – هه‌ولێر
له بۆداپێست، په‌نابه‌ران خۆپيشاندانيان ئه‌نجام دا و داوايان كرد، وێستگه‌كانى شه‌مه‌نده‌فه‌ر به رووياندا بكرێنه‌وه.
دوێنێ سێشه‌ممه (1.9.2015) ده‌سه‌ڵاتدارانى بۆداپێستى پايته‌ختى مه‌جه‌ڕستان، به هۆى قه‌ره‌باڵغبوونى وێستگه‌كانى شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌وه، هه‌موو گه‌شته‌كانيان بۆ نه‌مسا و ئه‌ڵمانيا وه‌ستاند.
ئه‌مڕۆ ژماره‌يه‌ك له په‌نابه‌ران، خۆپيشاندانيان ئه‌نجام دا و داوايان كرد، هه‌رچى زووه وێستگه‌كان به رووياندا بكرێنه‌وه.
فرانس پرێس، قه‌يرانى ئێسته‌ى په‌نابه‌رانى به يه‌كه‌م قه‌يرانى له‌و جۆره له دواى كۆتايى هاتنى جه‌نگى دووه‌مى جيهانه‌وه وه‌سفكردووه.
ئه‌مڕۆ ژماره‌يه‌ك وێستگه‌ى شه‌مه‌نده‌فه‌ر كرانه‌وه و پۆليس رێگرى له‌وه ده‌كرد، په‌نابه‌ران بچنه ناو وێستگه‌كانه‌وه.
نزيكه‌ى 100 په‌نابه‌ر كه له بنكه‌يه‌كى تۆماركردن له سنوورى سربياوه گه‌يشتبوون، له وێستگه‌يه‌كى شه‌مه‌نده‌فه‌ر مانيان گرت و رايانگه‌ياند، ئه‌وان سه‌رناكه‌ونه ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه و ئاماده نيين بچنه كه‌مپى په‌نابه‌رانى "دێبريسين".
پۆليسى مه‌جه‌ڕستان ده‌ڵێت: "ئه‌و په‌نابه‌رانه داوايان كردووه، رێگه‌يان پێ بدرێت به‌ره‌و ئه‌ڵمانيا به‌ڕێ بكه‌ون".
پۆليس هه‌موو رێككارێكى گرتووه‌ته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى نه‌هێڵێت په‌نابه‌ران، ببنه هۆى داخستنى وێستگه‌كان و په‌ككه‌وتنى گه‌شته‌كان.
په‌نابه‌ره خۆپيشانده‌ره‌كان له وێستگه‌كاندا وه‌ك درووشم ناوى ئه‌ڵمانيايان ده‌گوته‌وه و ده‌يانگوت، "ئه‌ڵمانيا، ئه‌ڵمانيا".
هه‌ر له‌هه‌مان رۆژدا، پۆليس، رێگه‌ى دابوو ژماره‌يه‌ك له په‌نابه‌ران له خێوه‌تگه‌كانيياندا بێنه ده‌ره‌وه و ئه‌وه‌ش بووه هۆى ئه‌وه‌ى 3 هه‌زار و 650 په‌نابه‌ر خۆيان بگه‌يه‌ننه ڤيه‌نناى پايته‌ختى نه‌مسا.
زۆرينه‌ى ئه‌وانه‌ى گه‌يشتوونه‌ته ڤيه‌ننا له چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌دان، ده‌رفه‌تێكيان بۆ هه‌ڵكه‌وێت و روو له به‌رلينى پايته‌ختى ئه‌ڵمانيا بكه‌ن.
ئه‌ڵمانيا بڕياريداوه، په‌نابه‌رانى سووريا نه‌گێڕێته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌يان و مافى په‌نابه‌رێتييان پێ بدات، ئه‌مه‌ش وايكردووه په‌نابه‌رى زۆرتر روو له‌و وڵاته بكه‌ن.
پۆليسى ئه‌ڵمانيا ئاشكراى كردووه، له به‌يانى دووشه‌ممه‌ى رابردوو تا نيوه‌ڕۆى دوێنێ، 3 هه‌زار و 500 په‌نابه‌ر له نه‌مساوه په‌ڕيونه‌ته‌وه بۆ باڤاريا و داواى مافى په‌نابه‌رێتييان كردووه.
له‌گه‌ڵ گه‌يشتنى ئه‌و په‌نابه‌رانه‌دا، دانيشتوانى ميونيخ، ده‌ستپێشخه‌رييه‌كى جه‌ماوه‌رييان ئه‌نجامدا و ده‌ستيانكرد، به كۆكردنه‌وه‌ى كۆمه‌ك و پيتاكى مرۆيى بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه، تا كار گه‌يشته ئه‌وه‌ى پۆليس داوايكرد، چيديكه هاوكارى په‌نابه‌ره‌كان نه‌كرێت، چونكه له پێويستيى خۆيان زياتريان پێدراوه.
بڕياره له 14ى ئه‌يلولدا، 28 وڵاته‌كه‌ى ئه‌ندامى يه‌كێتى ئه‌وروپا بۆ تاوتوێكردنى پرسى په‌نابه‌ران كۆببنه‌وه.
وڵاتانى ئه‌وروپاى خۆرئاوا، نيگه‌رانن له‌وه‌ى وڵاتانى ئه‌وروپاى خۆرهه‌ڵات، گوێ به خواست و داواكارى په‌نابه‌ران و مافه‌كانيان ناده‌ن.
له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه 350 هه‌زار په‌نابه‌ر له رێگه‌ى ده‌رياى سپى ناوه‌ڕاسته‌وه په‌ڕيونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وروپا.
به گوێره‌ى راپۆرتى رێكخراوى په‌نابه‌رانى نێوده‌وڵه‌تى، له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه 2 هه‌زار و 643 كه‌س له كاتێكدا به رێگه‌وه بوون بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌نه ئه‌وروپا له ده‌ريادا ژيانيان له‌ده‌ستداوه.
سه‌رچاوه: فرانس 24