لەمەدوا ئارەزوومەندان دەتوانن دۆندرمەكەیان بە ھێواشی بخۆن

لەمەدوا ئارەزوومەندان دەتوانن دۆندرمەكەیان بە ھێواشی بخۆن
لەمەدوا ئارەزوومەندان دەتوانن دۆندرمەكەیان بە ھێواشی بخۆن

K24 – ھەولێر

پرۆتینێك بەناوی "بی ئێس ئای ئەی" دۆزراوەتەوە دەتوانێت دۆندرمە و چلورە لە پلەی گەرمای بەرزدا بۆ ماوەیەكی درێژ لە توانەوە بپارێزێت.

ژمارەیەك لە زانایان لە زانكۆی "ئەدنبرە و دەندی" لە سكۆتلەندا لێكۆڵینەوەیان لەسەر ئەو پرۆتینە ئەنجام دا و دەڵێن ئەو پرۆتینە ھەریەك لە گەریلەكانی ھەوا و چەوری و ئاو بەیەكەوە دەبەستێتەوە .

جگە لەمەش شێوەو قەبارەی بەرھەمەكە بەباشی دەھێڵێتەوە و پێشیان وایە ئەو پرۆتینە ھیچ زیانێكی بۆ مرۆڤ نابێت.

زانایان لە رێگەی بەكتریایەكی سوودبەخشەوە ئەو جۆرە پرۆتینەیان دروست كردووە، لە ماوەی 3 ساڵی داھاتووشدا بەرھەمه‌ نوێیەكەیان دەكەوێتە بازاڕ.