کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
پۆشينى هه‌ندێك جلوبه‌رگ له ئێران قه‌ده‌غه ده‌كرێت
بە بڕیارێكى ھێزە ئەمنییەكان و پۆلیسی ئێران، ئەو جلوبەرگانەی کە هێما و ئاڵای ئه‌مه‌ريكا و بەریتانیا یان ھێمای شەیتان پەرەستییان لە سەر بێ، کۆدەکرێنەوە.
K24 – ھەولێر
بە بڕیارێكى ھێزە ئەمنییەكان و پۆلیسی ئێران، ئەو جلوبەرگه‌نەی کە هێما و ئاڵای ئه‌مه‌ريكا و بەریتانیا یان ھێمای شەیتان پەرەستییان لە سەر بێ، کۆدەکرێنەوە.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (2.9.2015) "حوسێن ساجدی نیا"، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسی تاران، رايگه‌ياند: "پۆشينى ئەو جلوبەرگانەی هێماى وڵاتانی دوژمنی ئێرانی لەسەرە، قەدەغەیە و بە توندیش رووبەڕووی ئەو كەسانە دەبینەوە كە سەرپیچی لە یاساكانی وڵات بكەن".
گوتيشى: "بە پێی لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس، لە ماوەی ھەفتەی رابردوودا، كۆمەڵێك دوكان و مۆڵ لە تاران و شارەكانی دیكەی ئێران، خەریكی ھاندانی گەنجەكانن بە پۆشینی جلوبەرگی نەشیاو كە ئاڵا و ھێمای ئەمه‌ریكا و بەریتانیای لەسەرە".
پۆلیسی تاران، ھۆشداری داوەتە فرۆشیاران به‌وه‌ى هه‌ر كه‌سێك بەمجۆرە جلوبەرگه‌نەوە سات و سەودا بكات, بە پێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا ده‌كرێ".
دوای داخستنی كۆنسوڵخانەی ئەمه‌ریكا لە تاران لە ساڵی 1979، گرژی و ئاڵۆزى كه‌وتووه‌ته نێوان په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێران و ئه‌مه‌ريكا، هه‌رچه‌نده وڵاتانى (5+1) له‌گه‌ڵ ئێران‌دا رێككه‌وتوون و په‌يوه‌ندييه ديبلۆماسييه‌كان ئاسايى بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام حكوومەتی ئێران بەردەوام ئه‌مه‌ريكا بە دوژمنی گەورەی وڵاتەكەی هه‌ژمار ده‌كات.