کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
هێزێكى سوپاى پاسدارانى ئێران هێرش ده‌كاته سه‌ر حدك
به‌پاساوى بوونى پێشمه‌رگه‌ى حيزبى ديموكراتى كوردستان(حدك) له هه‌ندێك گوند، هێزێكى سوپاى پاسدارانى ئێران هێرشيان كرده سه‌ريان.
K24 – رۆژهه‌ڵاتى كوردستان
به‌پاساوى بوونى پێشمه‌رگه‌ى حيزبى ديموكراتى كوردستان(حدك) له هه‌ندێك گوند، هێزێكى سوپاى پاسدارانى ئێران هێرشيان كرده سه‌ريان.
دوێنى سێشه‌ممه (1.9.2015) په‌يامنێرى (K24) رايگه‌ياند: "به‌پاساوى بوونى پێشمه‌رگه‌ى (حدك) له گوندى سيسێرى شارى ره‌به‌ت، هێزێكى سوپاى پاسدارانى ئێران هێرشى كردووه‌ته سه‌ريان".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: "سوپاى پاسداران هه‌ر به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاون، به‌ڵكو گونده‌كانى نستان، گه‌نمان و گۆلێيان تۆپباران كردووه و له ئێسته‌شدا رێگه‌ى هاتووچۆى ھاووڵاتیان لەو ناوچانە گیراوە".