هێزێكى سوپاى پاسدارانى ئێران هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر حدك

به‌پاساوى بوونى پێشمه‌رگه‌ى حيزبى ديموكراتى كوردستان(حدك) له‌ هه‌ندێك گوند، هێزێكى سوپاى پاسدارانى ئێران هێرشيان كرده‌ سه‌ريان.

هێزێكى سوپاى پاسدارانى ئێران هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر حدك
هێزێكى سوپاى پاسدارانى ئێران هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر حدك

K24 – رۆژهه‌ڵاتى كوردستان

به‌پاساوى بوونى پێشمه‌رگه‌ى حيزبى ديموكراتى كوردستان(حدك) له‌ هه‌ندێك گوند، هێزێكى سوپاى پاسدارانى ئێران هێرشيان كرده‌ سه‌ريان.

دوێنى سێشه‌ممه‌ (1.9.2015) په‌يامنێرى (K24) رايگه‌ياند: "به‌پاساوى بوونى پێشمه‌رگه‌ى (حدك) له‌ گوندى سيسێرى شارى ره‌به‌ت، هێزێكى سوپاى پاسدارانى ئێران هێرشى كردووه‌ته‌ سه‌ريان".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: "سوپاى پاسداران هه‌ر به‌وه‌شه‌وه‌ نه‌وه‌ستاون، به‌ڵكو گونده‌كانى نستان، گه‌نمان و گۆلێيان تۆپباران كردووه‌ و له‌ ئێسته‌شدا رێگه‌ى هاتووچۆى ھاووڵاتیان لەو ناوچانە گیراوە".