مه‌هاباد..رێگرى له‌ كۆنسێرتى كامكاران ده‌كرێ

كۆنسێرتى گروپى كامكاران كه‌ بڕياربوو له‌ شارى مه‌هابادى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام له‌لايه‌ن به‌رپرسانى كۆمارى ئيسلامى ئێران رێگرى لێ كرا.

مه‌هاباد..رێگرى له‌ كۆنسێرتى كامكاران ده‌كرێ
مه‌هاباد..رێگرى له‌ كۆنسێرتى كامكاران ده‌كرێ

K24 – مه‌هاباد

كۆنسێرتى گروپى كامكاران كه‌ بڕياربوو له‌ شارى مه‌هابادى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام له‌لايه‌ن به‌رپرسانى كۆمارى ئيسلامى ئێران رێگرى لێ كرا.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (2.9.2015) ئه‌رده‌شێر كامكار، ئه‌ندامى گروپى كامكاران به‌ (K24) گوت: "بڕيار بوو گروپى كامكاران له‌ شارى مه‌هاباد كۆنسێرتێك بكات، به‌ڵام به‌رپرسانى هۆڵى كۆنسێرته‌كه‌ گوتويانه‌، ئێوه‌ مۆڵه‌تتان بۆ ساڵۆنێكى 500 كه‌سى وه‌رگرتووه‌و به‌ڵام ئه‌و ساڵۆنه‌ى بڕياره‌ كۆنسێرته‌كه‌ى تێيدا به‌ڕێوه‌ببه‌ن 580 كه‌س له‌خۆده‌گرێت‌ بۆيه‌ دەبێ مۆڵەت بۆ 80 كەسی دیكە وەربگرن".

گوتيشى: "به‌ بڕواى ئێمە ئەمە تەنیا بيانوێكه‌ بۆ ئەوەی ئەو كۆنسێرتە كوردیە به‌ڕێوه‌نەچێ".

رێگرى كردن له‌به‌ڕێوه‌چوونى ئەو كۆنسێرتە له‌ كاتێكدایە ئەو گروپە لە 3 شاری دیكەی رۆژهه‌ڵاتى كوردستان كۆنسێرتیان به‌ڕيوه‌بردووه‌ و تەنیا لە شاری مھاباد بەم بیانووە رێگریان لە بەڕێوەچوونی گرتووە.