کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
جۆن كێرى: ئه‌مه‌ريكا هێزى زه‌مينى ره‌وانه‌ى سووريا ناكات
دواى داگيركردنى به‌شێكى خاكى سووريا له‌لايه‌ن چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) و ئاواره‌بوونى پێنج مليۆن هاووڵاتى، ئه‌مه‌ريكا رايگه‌ياند هێزه‌كانيان به‌شێك نين له‌و هاوكێشه‌يه.
K24 – ھەولێر
دواى داگيركردنى به‌شێكى خاكى سووريا له‌لايه‌ن چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) و ئاواره‌بوونى پێنج مليۆن هاووڵاتى، ئه‌مه‌ريكا رايگه‌ياند هێزه‌كانيان به‌شێك نين له‌و هاوكێشه‌يه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (3.9.2015) جۆن كێرى، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، رايگه‌ياند: "هه‌ندێ له وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، له‌كاتێكى گونجاو‌دا، هێزى زه‌مينى بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش، ره‌وانه‌ى سووريا ده‌كه‌ن".
گوتيشى: "ئەمریكا ھێزی زەمینی رەوانەی سوریا ناكات و هيچ پرۆژه‌يه‌كى سه‌باره‌ت به گۆڕ‌انى هه‌ڵوێسته‌كه‌ى نييه".
له‌لايه‌كى ديكه‌وه باڕاك ئۆباما، سەرۆكی ئه‌مه‌ريكا، پێشتر به‌ئاشكرا گوتبووى: "هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا به‌شێك نين له‌و هاوكێشه‌يه".
له‌ساڵى 2013 چه‌كدارانى رێكخراوى ئيسلامى (داعش) توانيان ده‌ست به‌سه‌ر شارى ره‌ققه‌ى سووريا دابگرن و دواتر به‌شێكى زۆرى خاكى سووريايان كه‌وته ژێرده‌ست، تا ئه‌و كاته‌ى له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی رابردوو، هێرشیان كرده سه‌ر پارێزگای موسڵ، دوای كشانه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، ئه‌و پارێزگه‌یه‌یان داگیركرد و چه‌ندین جۆر چالاكی كوشتن و بڕینی ده‌رهه‌ق به دانیشتوانی ئه‌و شاره ئه‌نجامدا، به‌وهۆیه‌وه زیاتر له 3 ملیۆن كه‌س ئاواره‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق بوون به‌تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان.