کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
عه‌بادى يه‌كه‌ى پاسه‌وانى به‌رپرسان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه
به‌مه‌به‌ستى چاكسازى كردن له داموده‌زگه حكومييه‌كانى عێراق، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، بڕيارى بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى يه‌كه‌ى پاسه‌وانى به‌رپرسان ده‌ركرد.
K24 – ھەولێر
به‌مه‌به‌ستى چاكسازى كردن له داموده‌زگه حكومييه‌كانى عێراق، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، بڕيارى بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى يه‌كه‌ى پاسه‌وانى به‌رپرسان ده‌ركرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (3.9.2015) نوسينگه‌ى حه‌يده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، له‌به‌يانێكدا راگه‌ياند: "سه‌رجه‌م يه‌كه‌كانى پاسه‌وانى به‌رپرسان به‌بێ جياواز ده‌بێ هه‌ڵوه‌شێندرێنه‌وه‌و جارێكى ديكه رێكبخرێنه‌وه".
هه‌ر له‌و به‌يانه‌دا ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه: "پێويسته پاسه‌وانانى به‌رپرسان له 90% كه‌مبكرێنه‌وه‌و پێويسته ئه‌و پاسه‌وانانه له چوارچێوه‌ى هێزه ئه‌منييه‌كان بن و نابێ په‌يوه‌ست بن به به‌رپرسانه‌وه".
روونيشى كردووه‌ته‌وه: "سه‌ره‌ڕاى رێگرى كردن له چاكسازييه‌كان، به‌ڵام سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق به هيچ شێوه‌يه‌ك له بڕياره‌كانى پاشگه‌ز نابێته‌وه".
له 9ى ئابى مانگى رابردوودا، حه‌يده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، به‌مه‌به‌ستى بنبڕ‌كردنى گه‌نده‌ڵى له دام ده‌زگه حكومييه‌كانى عێراق و باشتركردنى بارودۆخ و گوزه‌رانى هاووڵاتيان، چه‌ندان پرۆژه چاكسازى ده‌ركرد.