په‌رله‌مانتارێكى پێشووى عێراق ره‌خنه‌ له‌ چاكسازييه‌كانى عه‌بادى ده‌گرێت

په‌رله‌مانتارێكى پێشووى عێراق ره‌خنه‌ له‌ چاكسازييه‌كانى عه‌بادى ده‌گرێت
په‌رله‌مانتارێكى پێشووى عێراق ره‌خنه‌ له‌ چاكسازييه‌كانى عه‌بادى ده‌گرێت

K24 – دهوك

دواى ده‌ركردنى چه‌ند پرۆژه‌ چاكسازييه‌ك له‌لايه‌ن سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، ئه‌ندامێكى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق ره‌خنه‌ له‌و چاكسازيانه‌ ده‌گرێت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ (1.9.2015) "مەحما خەلیل" ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لە شاری دھۆك، رەخنەی لە پرۆسەی چاكسازی حكوومەتی عێراق گرت و گوتى: چاكسازی كاتێ دەكرێ كە ئاوارەكان بگەڕێنەوە ماڵ و حاڵی خۆیان بە تایبەت ئێزدییەكان كە زیاتر لە 10 ھەزار كوژراو و بێ سەروشوێنیان ھەیە و دەبێ ئەو كەسانە لە رووی ماددی و مەعنەوەی قەرەبوو بكرێنەوە.

گوتيشى: زياتر له‌ 3 هه‌زار له‌ كچان و ژنانى ئێزدى له‌ده‌ستى داعش دا ماون و له‌ وڵاتى سووريا مه‌ترسى فرۆشتنيان له‌سه‌ره‌.

پرسی كۆچكردنی كوردانی ئێزیدی بۆ وڵاتانی ئەوروپی بابەتیكی دیكەی ئەو كۆنگرە رۆژنامەوانیيە بوو كە مەحما خەلیل داوای لە وڵاتانى ئەوروپی كرد بەدەم ئەو داواكارییەوە بێن و مافی پەنابەرییان پێ بدەن و و دۆسیيەكیان لە دادگةی نیودەوڵەتی بەجينۆسايد بناسرێ.

له‌ 9ى ئابى مانگى رابردوودا، حه‌يده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، به‌مه‌به‌ستى بنبڕكردنى گه‌نده‌ڵى له‌ دام ده‌زگه‌ حكومييه‌كانى عێراق و باشتركردنى بارودۆخ و گوزه‌رانى هاووڵاتيان، چه‌ندان پرۆژه‌ چاكسازى ده‌ركرد.