کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئێران..كوردێك بۆ يه‌كه‌مجار له مێژوودا ده‌بێته باڵوێزى دوو وڵات
بۆ يه‌كه‌مجاره له‌مێژووى كۆمارى ئيسلامى ئێران‌دا كوردێكى پارێزگاى سنه ده‌بێته باڵوێزى وڵتانى ڤێتنام و كه‌مبۆديا.
K24 – ھەولێر
بۆ يه‌كه‌مجاره له‌مێژووى كۆمارى ئيسلامى ئێران‌دا كوردێكى پارێزگاى سنه ده‌بێته باڵوێزى وڵاتانى ڤێتنام و كه‌مبۆديا.
رۆژى سێشه‌ممه (1.9.2015) له مه‌راسيمێكى پارێزگاى سنه‌دا، "ساڵح ئه‌ديبى" وه‌ك يه‌كه‌م كوردى ئه‌و شاره هه‌ڵبژێردرا بۆ باڵوێزى وڵاتانى ڤێتنام و كه‌مبۆديا.
عەلی رەزا ئاشناگەر، جیگری سیاسی و ئەمنی پارێزگاری سنە، ھەڵبژاردنی كوردێك بۆ ئەو پۆستە وەك یەكەمجار بە ئاوردانەوەی داواكانی خەڵكی سنە لە دەوڵەتی روحانی دەزانێ.
پێشتر، حه‌سه‌ن رۆحانى، سه‌ردانى پارێزگاى سنه‌ى كردبوو بڕياريدا له زانكۆ و قوتابخانه‌كانى ئه‌و پارێزگايه، خوێندن به‌زمانى كوردى بێت و به‌زووترين كاتيش ئه‌و بڕياره و بخرێته بوارى جێبه‌جێ كردنه‌وه.