کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
قهرهبووى هاووڵاتيانى شارۆچكهى سليڤانى دهكرێتهوه
بڕیار دراوە بە گوژمەی 63 ھەزار لیرەی توركی قەرەبووی 118 ھاووڵاتیی شارۆچكەی سلیڤانی بكرێتەوە كە بەھۆی رووداوەكانی ئەم دواییەی ئامەد زەرەرمەند ببوون.
K24 – ھەولێر
بڕیار دراوە بە گوژمەی 63 ھەزار لیرەی توركی قەرەبووی 118 ھاووڵاتیی شارۆچكەی سلیڤانی بكرێتەوە كە بەھۆی رووداوەكانی ئەم دواییەی ئامەد زەرەرمەند ببوون.
ئهمڕۆ پێنجشهممه (3.9.2015) "مورات كوتوك"، سەرۆكی شارەوانی سلیڤانی، دەربارەی قەرەبووكرردنەوەی ئەو كەسانهی لە ئهنجامى شهڕى نێوان توركیا و پەكەكە زەرەرمەند بوونە، رایگەیاند: "كۆمسیۆنێكی تایبەت بە قەرەبووكردنەوەی زیانەكان پێكھاتووەو ھەوڵ دەدرێت ھەموو زەرەرمەندان قەرەبوو بكرێنەوە".
بەگوتەی سەرۆكی شارەوانی سلیڤانی، لە ھەنگاوی یەكەمدا گوژمەی 63 ھەزار لیرە بۆ ئەو قەرەبووە دیاریكراوە، بهڵام كۆمسیۆنەكە بەردەوام دەبێت لە بەدواداچوون بۆ ھەڵسەنگاندنی زیانەكان و خەملاندنیان و قەرەبووكردنەوەی زيان لێكهوتووانى شهڕو ئاڵۆزیەكانی توركیا.
له مانگى تهمووزى رابردوودا، فڕۆكه جهنگييهكانى توركيا بۆردومانى ههندێك له بنكه و بارهگهكانى پارتى كرێكارانى كوردستانيان كرد بهو هۆيهوه زۆرێك له گوندهكان زيانى ماددى و گيانيان لێكهوتهوه.