کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
وه‌به‌رهێنانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ڕوو له كه‌می ده‌كا
وەزارەتی سامانە سروشتیەکان ئاماری ھەناردەی مانگی ئابی ھەرێمی کوردستانی ئاشکرا کرد و تێیدا كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی وه‌به‌رهێنانی ئاشكرا كردووه.
K24- هه‌ولێر
وەزارەتی سامانە سرووشتیەکان ئاماری ھەناردەی مانگی ئابی ھەرێمی کوردستانی ئاشکرا کرد و تێیدا كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی وه‌به‌رهێنانی ئاشكرا كردووه.
دوێنێ هه‌ینی (4.9.2015) لەڕاگەیه‌ندراوێکدا، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، بڵاوی کردەوە كه لە مانگی ئابی 2015 دا حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆی 14 ملیۆن و 657 ھەزارو 798 بەرمیل نەوتی خاوی لە ڕێگەی ھێڵی بۆری نەوتەوە لە بەندەری جەیھانەوە ھەناردە کردووە.ئەوەش ھاتوو: "لەم بڕەش، 11 ملیۆن و 356 ھەزارو 277 بەرمیلی بەشێوەی بارکردنی ڕاستەوخۆ لەبەندەری جەیھانەوە ھەناردە کردووە و 1 ملیۆن و 579 ھەزارو 4 بەرمیلی ڕادەستی سۆمۆ کردووە".
لەڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی سامانە سروشتیەکاندا، ئەوەش باسکراوە كه لە مانگی ئابی 2015 دا، بۆری ھەناردەکردن بۆ ماوی 9 ڕۆژ لەکارکەوتووە بەھۆی چەند ڕووداوێکەوە لەناو تورکیا کە لەدەرەوەی دەسەڵاتی ھەرێمی کوردستاندایە.
به به‌رچاو به مانگی پێشوو، بڕی نه‌وتی كوردستان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌می كردووه، خۆ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ مانگی حوزه‌یران به‌راورد بكرێت، ئه‌وا بڕی 2,472,841 به‌رمیل نه‌وتی خاو له به‌رهه‌می كوردستان كه‌می كردووه.