کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ليبيا.. چوار چه‌كدارى داعش كوژران
له ئاكامى پێكدادانێك له نێوان چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) و سوپاى حكوومه‌ته دانپێدانراوه‌كه‌ى ليبيا، چوار داعش كوژران.
K24 – ھەولێر
له ئاكامى پێكدادانێك له نێوان چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) و سوپاى حكوومه‌ته دانپێدانراوه‌كه‌ى ليبيا، چوار داعش كوژران.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (5.9.2015) ماڵپه‌ڕى "فرانس 24" بڵاويكرده‌وه: "دوێنى هه‌ينى به‌رپرسه‌كانى سوپاى ليبيا ئاشكرايان كردووه، چوار چه‌كدارى داعش له ئاكامى پێكدانى سوپاى حكوومه‌ته دانپندانراوه‌كه‌ى ليبيا و چه‌كدارانى داعش له نزيك شارى درنه له رۆژهه‌ڵاتى ليبيادا كوژراون".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه: "هه‌ر له ئه‌نجامى ئه‌و شه‌ڕه‌دا سێ سه‌ربازى سه‌ر به سوپاى ليبيا به سه‌ختى برينداربوونه".
رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، رێكخراوێكى سه‌له‌فى جيهادييه، باوه‌ڕى به ته‌كفيركردنى كۆمه‌ڵگه هه‌يه، له ئاكامى "شه‌ڕى چه‌كدارى" له سووريا ده‌ركه‌وتن، له حوزه‌يرانى ساڵى 2014 په‌ڕينه‌وه عێراق و هێشرشيان كرده سه‌ر پارێزگا موسڵ، دواى كشانه‌وه هێزه ئه‌منييه‌كان عێراق، ئه‌و پارێزگه‌يه‌يان داگيركرد و چه‌ندان جۆر چالاكى كوشتن و بڕينى ده‌رهه‌ق به دانيشتوانى ئه‌و شاره ئه‌نجامدا، به‌وهۆيه‌وه زياتر له 3 مليۆن كه‌س ئاواره ناوچه‌كانى ديكه‌ى عێراق بوون به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان.