کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
يونسكۆ: يه‌ك له‌سه‌ر سێى ژنانى جيهان توندوتيژيان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت
يه‌ك له‌سه‌ر سێى ژنانى جيهان رووبه‌ڕووى توندوتيژى ده‌بنه‌وه، به تايبه‌تى له لايه‌ن هاوسه‌ره‌كانييانه‌وه
K24 – هه‌ولێر
يه‌ك له‌سه‌ر سێى ژنانى جيهان رووبه‌ڕووى توندوتيژى ده‌بنه‌وه، به تايبه‌تى له لايه‌ن هاوسه‌ره‌كانييانه‌وه، ئه‌مه ئه‌و ئه‌نجامه‌يه كه شاره‌زايان له ميانى كۆنگره‌يه‌كى تايبه‌ت به "توندوتيژى و سێكس" له پاريسى پايته‌ختى فه‌ره‌نسا پێى گه‌يشتن.
ماريسوڵ توران، وه‌زيرى ته‌ندرووستى فه‌ره‌نسا، له ميانه‌ى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌ى كه ده‌سته‌ى ته‌ندروستى سێكسى و مافى مرۆڤى سه‌ر به رێكخراوى يونسكۆ سازيكردبوو، رايگه‌ياند، "به شێوه‌يه‌كى گشتيى ئه‌و كرده‌وه توندوتيژييانه‌ى رووبه‌ڕووى منداڵان و ژنان و كچانى تازه‌پێگه‌يشتوو ئه‌نجامده‌درێن، وه‌ك كرده‌وه‌ى ديكه‌ى توندوتيژى نيين".
توران، گوتيشى: "ئه‌و توندوتيژييانه يه‌ك ئامانج و يه‌ك ئه‌نجامييان هه‌يه، ئه‌ويش هێشتنه‌وه‌ى و دووباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ى ئه‌و جياكارييه ره‌گه‌زييه‌ى كه له نێوان ژن و پياودا ده‌كرێت و ده‌يه‌وێت ژن به ملكه‌چى بهێڵێته‌وه و هه‌ژموونى نێرينه‌ى به‌سه‌ره‌وه بێت".
به گوێره‌ى ئاماره‌كان، له جيهاندا، ژنان به رێژه‌ى له سه‌دا 30 واته له هه‌ر سێ ژن، يه‌كێكيان رووبه‌ڕووى توندوتيژى بووه‌ته‌وه، به تايبه‌تى له لايه‌ن هاوسه‌ره‌كانييانه‌وه.
رێكخراوى ته‌ندرووستى جيهانى ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، كه به‌شێكى زۆرى ئه‌و توندوتيژييانه‌ى له لايه‌ن پياوانه‌وه دژى هاوسه‌ره‌كانييان ئه‌نجام ده‌درێت، توندوتيژى سێكسيين و به‌شێكيشيان توندوتيژى جه‌سته‌يين.
كلۆديا گارسيا مۆرينۆ، به‌رپرس له رێكخراوى ته‌ندرووستى جيهان و راسپێردراو بۆ كاروبارى توێژينه‌وه له باره‌ى توندوتيژى دژى ژنان رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر توندوتيژييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى خێزان وه‌ربگرين، به تايبه‌تى ئه‌وانه‌ى جگه له هاوسه‌ران دژ به ژنان ئه‌نجامى ده‌ده‌ن، ئه‌وا؛ بێگومان ئه‌و رێژه‌يه زۆر زياتر ده‌بێت و ره‌نگه بگاته زياتر له سه‌دا 35.
گارسيا مۆرينۆ، ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه، رێژه‌ى توندوتيژييه‌كان به گوێره‌ى دابه‌شبوونى جوگرافى له يه‌كدييه‌وه نزيكن.
به گوێره‌ى ئه‌نجامى لێكۆڵينه‌وه‌كه، له ناوچه‌كانى هه‌ڵكه‌وتوو له باشوورى خۆرهه‌ڵاتى ئاسيا، ئافاتى توندوتيژى رێژه‌كه‌ى ده‌گاته %37.7، له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست %37 و له ئه‌فريقيا ده‌گاته %36.6 و له وڵاتانى ئه‌وروپاشدا ئه‌و رێژه‌يه %23يه.
هه‌روه‌ها لێكۆڵينه‌وه‌كه، ئه‌وه‌ى ده‌رخستووه، له سه‌دا 38ى تاوانه‌كانى كوشتن له جيهاندا له لايه‌ن هاوسه‌ره‌كانييانه‌وه ئه‌نجامدراوه.