کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
سه‌رۆك وه‌زيران ماڵه‌كه‌ى به رووى په‌نابه‌راندا ده‌كاته‌وه
يوها سيبيلا، سه‌رۆك وه‌زيرانى فينله‌ندا، رايگه‌ياند، ئه‌و ئاماده‌يه له سه‌ره‌تاى ساڵى داهاتووه‌وه، ده‌رگاى ماڵه‌كه‌ى به رووى په‌نابه‌راندا بكاته‌وه.
K24 – هه‌ولێر
يوها سيبيلا، سه‌رۆك وه‌زيرانى فينله‌ندا، رايگه‌ياند، ئه‌و ئاماده‌يه له سه‌ره‌تاى ساڵى داهاتووه‌وه، ده‌رگاى ماڵه‌كه‌ى به رووى په‌نابه‌راندا بكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (5.9.2015)، سيبيلا، له لێدوانێكدا بۆ ده‌سته‌ى ئێزگه‌كانى فينله‌ندا (Y.L.E) رايگه‌ياند، ئه‌و له سه‌ره‌تاى ساڵى داهاتوودا ماڵه‌كه‌ى به رووى ئه‌و په‌نابه‌رانه‌دا ده‌كاته‌وه، كه له ناوچه‌كانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بۆ ده‌ربازكردنى گيانيان و راكردن له هه‌ژارى، روو له وڵاته‌كه‌ى ده‌كه‌ن.
گوتيشى: "داواكارم له هاووڵاتييانى فينله‌ندا كۆمه‌كى لێقه‌وماوان و په‌نابه‌ران بكه‌ن و ژيانيان له مه‌رگێكى حه‌تمى رزگار بكه‌ن".
هه‌رچه‌نده، سه‌رۆكى فينله‌ندا له شارى هلنسكى پايته‌خت ژيان به‌سه‌ر ده‌بات، به‌ڵام ماڵێكى ديكه‌ى له ناوچه‌ى "كيمبيلى" له باكوورى فينله‌ندا هه‌يه.
له ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوودا زياتر له 350 هه‌زار كه‌س له وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته‌وه له ده‌رياى سپى ناوه‌ڕاست په‌ڕيونه‌ته‌وه و خۆيان گه‌ياندووه‌ته وڵاتانى ئه‌وروپا.
به گوێره‌ى ئامارى رێكخراوى په‌نابه‌رانى بێ‌سنوور، له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه زياتر له 2500 كه‌س له رێگه‌ى چوونيان بۆ وڵاتانى ئه‌وروپا گيانيان له‌ده‌ستداوه.