کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
پهرستگايهك 27 ساڵه چاوهڕێيه ناوى بخرێته شوێنهواره جيهانييهكان
پەرەستگەی ئاناهیتا لە شاری کەنگاوەری سەربە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان ماوەی 27 ساڵە چاوەرێیە بخرێتە ریزی شوێنهواره جيهانييهكانهوه.
K24 – ھەولێر
پەرەستگەی ئاناهیتا لە شاری کەنگاوەری سەربە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان ماوەی 27 ساڵە چاوەرێیە بخرێتە ریزی شوێنهواره جيهانييهكانهوه.
ئەو پەرەستگەیە، لە سەر رووبەری 64 دۆنم واتا 16 هێکتار زەویدا دروست کراوە، لە ساڵی 1988 دا لەگەڵ 9 شوێنهوارى مێژوویی دیکە تۆمار کران لە ریزی شوێنهواره جیهانییەکاندا پێشنیار کران.
27 ساڵ پاش ئەو پێشنیارە، پەرستگەی ئاناهیتا تاکە شوێنهوارێكه کە هێشتا ناوەکەی لە ریزی شوێنهواره جیهانییەکاندا تۆمار نەکراوە.
ماوەیەکە لە لایەن چالاكوانانى شاری کەنگاوەرەوە، کەمپەینێک بۆ تۆمارکردنی پەرەستگەی ئاناهیتا لە ریزی شوێنهواره جیهانییەکاندا راگەیاندراوە.
ئوستوورەی ئاناھیتا كە بەخودای خۆشەویستی ناسراوە، ئوستوورەیەكی كۆنی ئێرانییە و ئەو پەرستگەیەشی لەسەردەمی ساسانیانی بەر لە ھاتنی ئایینی ئیسلام دروستكراوە.