کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئێران داواى گۆڕينه‌وه‌ى زيندانييه‌كانى ده‌كات
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئێران له‌ميانه‌ى سه‌ردانێكيدا بۆ شارى نيۆيۆرك، داواى ئاڵوگۆڕكردنى زيندانيانى نێوان ئێران و ئه‌مه‌ريكاى كرد.
K24 – ھەولێر
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئێران له‌ميانه‌ى سه‌ردانێكيدا بۆ شارى نيۆيۆرك، داواى ئاڵوگۆڕكردنى زيندانيانى نێوان ئێران و ئه‌مه‌ريكاى كرد.
رۆژى پێنجشه‌ممه (3.9.2015) "عه‌لى لاريجانى"، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئێران به‌سه‌ردانێك گه‌يشته شارى نيۆيۆركى ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكا، له ديمانه‌يه‌كدا له گه‌ڵ راديۆى نيشتمانى ئه‌مه‌ريكا "ئێن پى ئاڕ"، رايگه‌ياند: "بۆ ئازادی جەیسۆن رەزاییان، رۆژنامەنووسی ئەمه‌ریکی کە لە تارانی پایتەختی ئێران زیندانی کراوە و بە گشتی ئەو بەندکراوە ئەمه‌ریکییانەی لە بەندیخانەکانی ئێراندان، دەکرێ رێکاری کردەیی و لەوانەش گۆڕینەوەی بەندکراوەکان بگیرێتە بەر".
جەیسۆن رەزاییان، هەواڵنێری واشنتۆن پۆسته لە ئێران، زیاتر لە 400 رۆژ لەمەوبەر لە تاران دەسبەسەر کرا و لە ئێسته‌ش دا دادگایی کراوە و ئەگەر بە تاوانبار بناسرێ، رەنگە لەگەڵ سزای 10 تا 20 ساڵ زیندان رووبەڕوو بێتەوە.