کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
كه‌ركوك.. دامه‌زراندنى به‌ڕێوبه‌رى نوێى نه‌وتى باكوور ره‌تده‌كرێته‌وه
به‌ڕێوبه‌رايه‌تى كۆمپانياى نه‌وتى كه‌ركوك، ره‌تيده‌كاته‌وه به‌ڕێوبه‌رێكى نوێ بۆ كۆمپانياى نه‌وتى باكوور له كه‌ركوك ده‌ستنيشان كرابێت.
K24 – هه‌ولێر
به‌ڕێوبه‌رايه‌تى كۆمپانياى نه‌وتى كه‌ركوك، ره‌تيده‌كاته‌وه به‌ڕێوبه‌رێكى نوێ بۆ كۆمپانياى نه‌وتى باكوور له كه‌ركوك ده‌ستنيشان كرابێت.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، كۆمپانياى نه‌وتى كه‌ركوك رايگه‌ياند، وه‌ك كارگێڕى كۆمپانيا تا ئێستا هيچ زانيارييه‌كمان سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنى به‌ڕێوبه‌رێكى نوێ بۆ كۆمپانياى نه‌وتى باكوور به‌ده‌ست نه‌گه‌يشتووه.
روونيشيكردووه‌ته‌وه، ئه‌و زانيارييانه‌ى له هه‌ندێك ميديا بڵاوكراونه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به‌و پرسه، دوورن له راستييه‌وه.
پێشتر، هه‌ندێك كه‌ناڵى راگه‌ياندن، ده‌نگۆى ئه‌وه‌يان بڵاو كردبوويه‌وه كه سه‌رۆكى پێشكه‌وتووى ئه‌ندازياران، ئه‌كره‌م فوئاد كراوه‌ته به‌ڕێوبه‌رى گشتى كۆمپانياى نه‌وتى باكوور، به‌ڵام كۆمپانياكه ئه‌وه‌ى ره‌تكرده‌وه.