کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
كرێكارانى نه‌وتى به‌رازيل مانگرتنه‌كه‌يان دواده‌خه‌ن
كه‌مكردنه‌وه‌ى بودجه و فرۆشتنى چه‌ند پشكێكى كۆمپانياكه‌يان، بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى گه‌وره‌ترين سه‌نديكاى كرێكارانى نه‌وتى به‌رازيل هه‌ڕه‌شه‌ى مانگرتن بكات
K24 – هه‌ولێر
كه‌مكردنه‌وه‌ى بودجه و فرۆشتنى چه‌ند پشكێكى كۆمپانياكه‌يان، بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى گه‌وره‌ترين سه‌نديكاى كرێكارانى نه‌وتى به‌رازيل هه‌ڕه‌شه‌ى مانگرتن بكات و بڕياره رۆژى دووشه‌ممه مانگرتنى كراوه‌ى كرێكاران ده‌ستپێ بكات.
ئه‌و مانگرتنه له دژى كۆمپانياى نه‌وتى "پترۆبراس"ى سه‌ر به كه‌رتى گشتيى وڵاته و كرێكاره‌كان نيگه‌رانن له سياسه‌تى نوێى كۆمپانياكه‌يان و داوا ده‌كه‌ن، حكومه‌ت چاو به بڕياره‌كانييدا بخشێنێته‌وه.
سه‌نديكاى كرێكارانى كه‌رتى نه‌وت له به‌رازيل، بڕيارى دابوو، سه‌رله‌به‌يانى رۆژى هه‌ينى مانگرتنه‌كه‌يان رابگه‌يه‌نن و دواجار بڕيارياندا له رۆژى دووشه‌ممه‌وه ده‌ست به‌و مانگرتنه بكه‌ن.