کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
رووسيا كه‌مكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى ده‌رهێنانى نه‌وتى ره‌تكرده‌وه
وه‌زاره‌تى وزه‌ى رووسيا ره‌تيكرده‌وه، وڵاتانى به‌رهه‌مهێنه‌رى نه‌وت، راده‌ى به‌رهه‌مهێنان به مه‌به‌ستى پاراستنى به‌هاى نه‌وت كه‌مبكه‌نه‌وه.
K24 – هه‌ولێر
وه‌زاره‌تى وزه‌ى رووسيا ره‌تيكرده‌وه، وڵاتانى به‌رهه‌مهێنه‌رى نه‌وت، راده‌ى به‌رهه‌مهێنان به مه‌به‌ستى پاراستنى به‌هاى نه‌وت كه‌مبكه‌نه‌وه.
رۆژى هه‌ينى (4.9.2015)، ئه‌لكسه‌نده‌ر نۆڤاك، وه‌زيرى وزه‌ى رووسيا رايگه‌ياند، له ره‌وشى ئێسته‌دا ئه‌سته‌مه بتوانرێت رێگرى له به‌رهه‌مهێنانى وزه‌ى نه‌وت بكرێت له پێناو پاراستنى به‌هاكه‌يدا.
له ناوه‌ڕاستى ساڵى رابردووه‌وه، نرخى نه‌وت بۆ نيوى نرخى پێشووى دابه‌زييوه و له 4.9.2015 دا نرخى گه‌يشته 50 دۆلار و 49 سه‌نت بۆ هه‌ر به‌رميلێك، له كاتێكدا له 19ى ته‌مموزى ساڵى پێشتريدا 115 دۆلار بوو بۆ هه‌ر به‌رميلێك.
نوڤاك باسى له‌وه‌شكرد، كه‌مكردنه‌وه‌ى ژماره‌ى نه‌وتهه‌ڵگوێزه‌ره‌كانى ئه‌مه‌ريكا له ماوه‌ى 3 مانگى رابردوودا، بووه هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى به‌رهه‌مى خاوى ئه‌مه‌ريكا به نزيكه‌ى 300 هه‌زار به‌رميل له رۆژێكدا، به‌ڵام ئه‌وه‌ش نه‌بووه هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى بڕى نه‌وتى به بازارخراو له رۆژێكدا.
ئه‌و وه‌زيره رووسياييه، باسى له‌وه‌شكرد، به‌هاى 50 تا 70 دۆلار نرخێكى گونجاوه بۆ به‌رميلێك نه‌وت و به دووريشى زانى نرخى نه‌وت بگاته‌وه ئاستى 100 دۆلارى ئه‌مه‌ريكايى.