کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ناوى گه‌ڕه‌كه‌كانى شارى سنه ده‌گۆڕدرێن
له‌به‌رئه‌وه‌ى گه‌ڕه‌كه‌كانى شارى سنه ناوه‌كانيان ره‌چه‌ڵه‌كێكى تايبه‌تى ياخود واتايه‌كى ئه‌وتۆيان نييه، ناوه‌كانيان ده‌گۆڕێن.
K24 – ھەولێر
له‌به‌رئه‌وه‌ى گه‌ڕه‌كه‌كانى شارى سنه ناوه‌كانيان ره‌چه‌ڵه‌كێكى تايبه‌تى ياخود واتايه‌كى ئه‌وتۆيان نييه، ناوه‌كانيان ده‌گۆڕێن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (5.9.2015) به‌هائه‌دين حوسێنى، به‌رپرسى كۆمسيۆنى فه‌رهه‌نگى شارى سنه‌ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان، رايگه‌ياند: "زۆربەی گەڕەكەكانی شاری سنە، ناوەكانیان رەچەڵەكێكی تایبەتی نییە و وشەكان مانایەكی ئەوتۆیان نییە ، بۆیە بڕیار بە گۆڕینی ئەو ناوانە دراوە بە ناوی رەسەنی كوردی".
گوتیشی: "لە ئێسته‌دا 45 شەقام و گەڕەكی شاری سنە، پێویستە ناوەكانیان بگۆڕدرێن بەڵام تا ئه‌م ساته‌ش گۆڕینی ناوی 25 یان پەسەند كراوە، بۆ ئەم مەبەستەش، مامۆستا و پسپۆڕانی بواری كه‌لتوورى پارێزگای سنە، بۆ ھەڵبژاردنی ناوەكان دەستنیشان كراون".
شاری سنە، ناوەندی پارێزگای سنەیە، دەكەوێتە بەشی باشووری پارێزگای سنە و رۆژئاوای ئێرانەوە.