کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
په‌رله‌مانى ئێران بڕيار له‌سه‌ر رێككه‌وتنى ناووكى وڵاته‌كه‌ى ده‌دات
بڕياره له كۆتايى ئه‌م مانگه‌دا، ئه‌نجومه‌نى شووراى كۆمارى ئيسلامى ئێران، هه‌ڵوێستى خۆى سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنى ناووكى ئێران و وڵاتانى (5+1) ده‌رده‌بڕێت.
K24 – هه‌ولێر
بڕياره له كۆتايى ئه‌م مانگه‌دا، ئه‌نجومه‌نى شووراى كۆمارى ئيسلامى ئێران، هه‌ڵوێستى خۆى سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنى ناووكى ئێران و وڵاتانى (5+1) ده‌رده‌بڕێت.
عه‌لى لاريجانى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شووراى كۆمارى ئيسلامى ئێران، رايگه‌ياند، له كۆتايى ئه‌م مانگه‌دا ئه‌نجوومه‌نى شوورا هه‌ڵوێستى خۆى سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنى ناووكى نێوان ئێران و وڵاتانى گرووپى (5+1) ده‌رده‌بڕێت.
لاريجانى، گوتيشى: "هه‌موو ليژنه‌كان كارى خۆيان سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنه‌كه ته‌واو كردووه و ماوه‌ته‌وه نوێنه‌رانى گه‌ل راى خۆيان له باره‌يه‌وه بڵێن".
رێككه‌وتنى ناووكى نێوان ئێران و وڵاتانى گرووپى پێنج كۆ يه‌ك، له 14.7.2015، له برۆكسل واژووى له‌سه‌ر كرا و بڕياريشه له 17ى ئه‌م مانگه‌دا كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكا هه‌ڵوێستى خۆى له‌و باره‌يه‌وه ده‌رببڕێت.
له ئێران‌دا، لايه‌نگران و نه‌يارانى رێككه‌وتنه ناووكييه‌كه، وتوێژ له‌باره‌ى ئه‌وه‌وه ده‌كه‌ن، تا چه‌ند ئه‌نجوومه‌نى شوورا بۆى هه‌يه راى خۆى له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه ده‌رببڕێت.
هه‌ندێك له نوێنه‌ران، پێيان باشه ئه‌نجومه‌نى شوورا راى خۆى له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه بدات و به پێچه‌وانه‌شه‌وه، شاندى دانووستانكارى ئێران بڕوايان وايه رێككه‌وتنه‌كه پێويستى به ده‌نگدانى ئه‌نجومه‌نى شوورا نييه، چونكه هه‌ندێك پابه‌ندبوونى ئاره‌زوومه‌ندانه له‌سه‌ر ئێران ده‌كاته پابه‌ندبوونى ياسايى و ناچارى.
عه‌لى خامه‌نه‌ئى، رابه‌رى شۆڕشى ئێران، رايگه‌ياند، هيچ رێنماييه‌كى نييه بۆ ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى شوورا و ئه‌گه‌ر هه‌ر رايه‌كيان هه‌بێت ئاساييه بيخه‌نه‌ڕوو و ئه‌و پرسه په‌يوه‌ندى به خۆيانه‌وه هه‌يه و چى به باش ده‌زانن، پێويسته ئه‌وه بكه‌ن.
به گوێره‌ى رێككه‌وتننامه‌كه، ئێران ده‌ستبه‌ردارى به‌رهه‌مهێنانى وزه‌ى ناووكى ده‌بێت و له به‌رامبه‌ريشدا ئه‌ندامانى هه‌ميشه‌يى ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى و ئه‌ڵمانيا گه‌مارۆى ئابوورى سه‌ر ئێران لاده‌به‌ن.