کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
وێنەگرەكەی ئالان بووە بە بەرد
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى وێنه‌ى ئالانى ته‌مه‌ن سێ ساڵ و ده‌نگدانه‌وه‌ى له ميديا جيهانييه‌كان، خاوه‌نى وێنه‌كه باس له چركه ساتى گرتنى وێنه‌كه‌ى ده‌كات.
K24 – ھەولێر
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى وێنه‌ى ئالانى ته‌مه‌ن سێ ساڵ و ده‌نگدانه‌وه‌ى له ميديا جيهانييه‌كان، خاوه‌نى وێنه‌كه باس له چركه ساتى گرتنى وێنه‌كه‌ى ده‌كات.
دوێنى هه‌ينى (5.9.2015) نیلوفەر ده‌میر، خاوه‌نى وێنه‌كه‌ى ئالان له ئه‌نجامى چاوپێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ ئاژانسى هه‌واڵى دۆگان (DAH)، باس له يه‌كه‌م چركه‌ساتى وێنه‌گرتنى ته‌رمى ئالان ده‌كات و ده‌ڵێت: "كات شەشی بەیانی بوو، وەك ھەموو رۆژانی دیكە لە كەناراوەکانی ئاکیالار، لە قەزاى بۆدڕومی سەر بە پارێزگه‌ى موقلەی تورکی خەریكی روماڵی كۆچی بە كۆمەڵی پەنابەران بووم، كاتێ تەرمی ئالانم بينى لە جێگه‌ی خۆم وشك بووم و بووم بەبەرد، سەرەتا نەمتوانی ھیچ بكەم و حەپەسام، بەڵام دواتر بڕیارمدا لەسەر كاری رۆژنامەنووسیم بەردەوام بم و وێنەكانم گرتن، چونكە تەنھا كارێك كە بۆ ئەو منداڵە لە دەستم دەھات ئەوە بوو لەرێی وێنەكانەوە، نه‌هامه‌تييه‌كانى خێزانى ئه‌و منداڵه بە جیھان بگەیەنم".
سه‌رتاى مانگى ئه‌يلول، ئالان، کوردى تەمەن سێ ساڵان و غالیب کوردی تەمەن پێنج ساڵان و ڕەیحان شتۆى تەمەن ٢٨ ساڵانى دایکیان، لە ڕێگاى ڕۆیشتن بۆ ئەوروپا گیانیان لەدەستدا.