کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئۆباما له به‌كارهێنانى ڤيتۆ نزيك ده‌بێته‌وه
دواى ده‌ربڕينى ناڕه‌زايى له‌لايه‌ن به‌شێكى ئه‌ندامانى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكا سه‌باره‌ت به رێككهوتنامهكهى نيوان ئێران و وڵاتانى (5+1)، ئۆباما به‌دواى ده‌نگى پێويست دا ده‌گه‌ڕێت، بۆ ئه‌وه‌ى ڤيتۆ به‌كاربهێنێت.
K24 – ھەولێر
دواى ده‌ربڕينى ناڕه‌زايى له‌لايه‌ن به‌شێكى ئه‌ندامانى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكا سه‌باره‌ت به رێككهوتنامهكهى نيوان ئێران و وڵاتانى (5+1)، ئۆباما به‌دواى ده‌نگى پێويست دا ده‌گه‌ڕێت، بۆ ئه‌وه‌ى ڤيتۆ به‌كاربهێنێت.
دوێنێ هه‌ينى (4.9.2015)، "مایكل بنت"، سێناتۆری دیموكرات لە ئه‌نجومه‌نى سێنای ئه‌مه‌ريكا، پشتیوانی خۆی بۆ رێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ئێران راگەیاند و بەمەش ژمارەی دەنگە ئەرێنییەكان، گەیشتە 38 دەنگ.
لە كاتێكدا، كۆماریخوازانی ناو كۆنگرێس بە توندی ئەو رێككەوتنە رەتدەكەنەوە و دەڵێن دەنگ بەو رێككەوتنە ناده‌ين و ئۆباماش خەریكە لە دەنگی پێویست بۆ بەكارھێنانی ڤێتۆ، لە بەرانبەر دەنگەكانی كۆنگرێس، نزیكتر دەبێتەوە.
بەرپرسانی باڵای ئێرانیش داوای گەڕانەوەی ئەو رێككەوتنە بۆ ئه‌نجومه‌ن دەكەن، ھەر دوێنێ دوای گەڕانەوەی لە ئه‌مه‌ريكا، "عەلی لاریجانی"، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران، گوتى: "لەگەڵ رێبەری ئێران عەلی خامهنهئى گەیشتووینەتە ئەو بڕیارەی كە دەبێت ئەو رێككەوتنە لە پەرلەمانەوە تێپەڕێت".
رۆژی 17ی ئەم مانگە، كۆنگرێسی ئه‌مه‌ريكا پرسی رێككەوتنی ئەتۆمی ئێران دەخاتە دەنگدانەوە، باراك ئۆباما سەرۆكی ئه‌مه‌ريكا بۆ بەدەستھێنانی پشتیوانی كۆنگرێس پێویستی بە 41 دەنگی ئەندامانی كۆنگرێس ھەیە.
ئۆباما بۆ تێپەراندنی رێكەوتنەكە پێویستی بەچییە؟
ئەگەر سەرجەم كۆمارییەكان رێكەوتنەكە رەت بكەنەوە.
- ئۆباما پێویستی بە 165 دەنگی دیموكراتەكان دەبێت كه ده‌كاته دوو لەسەر سێی دەنگەكان.
بۆ رەتكردنەوەی رێكەوتنەكە:
- كۆنگرێس پێویستی بە 290 دەنگ ھەیە.
- 44 كۆنگرێسمانی دیموكرات لە ئەنجومەنی نوێنەران دەبێ رەتی بكەنەوە.
- 13 دیموكراتیش لە ئەنجومەنی سێنا دەبێ رەتی بكەنەوە كە ئه‌مه نزیكە لەمەحاڵ.
كۆنگرێسی ئه‌مه‌ريكا لقی یاسادانانە لە دەوڵەتی ئه‌مه‌ريكا لەساڵی 1774ەوە دامەزراوە، واتە دووساڵ دوای راگەیاندنی سەربەخۆیی ئه‌مه‌ريكا، دوو ئه‌نجومه‌نى سێنا و نوێنەرانی ھەیە كە ئەندامانی ئه‌نجومه‌نى نوێنەران 435 كەس و ئەندامانی ئه‌نجومه‌نى سێنا لە 100 كەس پێكیدەھێنن.
له‌سه‌ره‌تاى دەستبەكاربوونی باراك ئۆباما سەرۆك كۆماری ئه‌مه‌ريكاوه تاوه‌كوو ئێسته 113 خولی دانيشتن له كۆنگرێس به‌ڕێوه‌چووه.
ئەندامانی كۆنگرێس ئەركی یاسادانانیان ھەیە ، بەڵام پەسەندكردنی ھەر یاسایەك، پێویستی بە دەنگی ئەندامانی ھەردوو ئه‌نجومه‌نى نوێنەران و سێنا ھەیە.
بەپێی یاسای بنەڕەتی ئه‌مه‌ريكا، سەرۆك كۆمار دەتوانێت، بڕیارەكانی كۆنگرێس رەت بكاتەوە بەبەكارھێنانی مافی ڤێتۆ لە دوو شێوازدا:
یەكەم: ڤێتۆی یاسایی و راستەوخۆ لە كۆنگرێس
دووەم: ڤێتۆ بەشێوەی ناراستەوخۆ كە لە لایەن ئەندامانی كۆنگرێسەوە دوای 10 رۆژ دەخرێتە دەنگدانەوە.
دوای رێككەوتنی ئەتۆمی ئێران و گرووپی 5+1 لە ڤییەنا، كۆنگرێسی ئه‌مه‌ريكا تا 17ی ئەم مانگە دەبێت بڕیاری كۆتایی لەبارەی پەسەند كردن یان رەتكردنەوەی رێككەوتنەكە رابگەیەنێت.
كۆنگرێسی ئه‌مه‌ريكا لە كۆمارییەكان و دیموكراتەكان پێكدێت، كۆمارییەكانی ناو كۆنگرێس كە زۆرینەی ئەندامانی كۆنگرێس پێكدێنن و 246 كەسن، دژی رێككەوتنەكە ئەتۆمییەكەی ئێرانن و دیموكراتەكانی كۆنگرێسیش كە 188 كەسن پشتیوانی لێ دەكەن.
ئەگەر ھەموو ئەندامانی كۆماریخوازی كۆنگرێس ئەو رێككەوتنە رەت بكەنەوە، باراك ئۆباما سەرۆكی ئه‌مه‌ريكا بۆ جێبەجێكردنی مافی ڤێتۆی خۆی پێویستی بە 165 دەنگی دیموكراتەكان لە كۆی 188 دەنگی ئەندامانی دیموكراتی كۆنگرێس ھەیە ، واتە دوو لەسەر سێی دەنگەكان.
بۆ رەتكردنەوەی رێككەوتنەكەش كۆنگرێس پێویستی بە 290 دەنگی ئەندامانی ھەیە.
واتە دەبێت لانیكەم 44 دیموكرات لە ئه‌نجومه‌نى نوێنەران و 13 دیموكرات لە سێنا، دەنگی نەرێنی بە رێككەوتنەكە بدەن تا لەبەرانبەر بەكارھێنانی ڤێتۆی ئۆبامادا، سەركەون.
تا ئێسته 34 سێناتۆر كە زۆرینەیان دیموكراتن پشتیوانیان لە رێككەوتنەكە كردووە و بەمەش ئۆباما دەتوانێت مافی ڤێتۆی خۆی لە كۆنگرێس بەكاربھێنێت.
ئەگەر لە 17 ئەم مانگەدا كە دوا كاتی دیاریكراوی كۆنگرێسە بۆ دەنگدان بە رێككەوتنەكان، ئۆباما بتوانێت 41 دەنگی ئەرێنی ئەندامانی كۆنگرێس بەدەست بھێنێت، رێككەوتنەكە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و چیتر پێویستی بە بەكارھێنانی مافی ڤێتۆ نییە.