کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
"له‌سه‌ر داوايى يه‌كێتيى" كۆبوونه‌وه‌ى پێنج لايه‌نه‌كه دواده‌خرێت
له‌سه‌ر "داواى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان" كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى لايه‌نه سياسييه‌كان دواخرا بۆ يه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو.
K24 – هه‌ولێر
له‌سه‌ر "داواى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان" كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى لايه‌نه سياسييه‌كان دواخرا بۆ يه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو.
بڕيار بوو ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه (6.9.2015)، پێنج لايه‌نه سه‌ره‌كييه‌كه‌ى پرۆسه‌ى سياسى هه‌رێمى كوردستان له باره‌ى پرسى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆببنه‌وه.
فوئاد حوسێن، سه‌رۆكى يوانى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند، كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر داواكارى يه‌كێتيى نيشتيمانى كوردستان دواخراوه.
گوتيشى: "دواخستنى كۆبوونه‌وه‌كه، دوای ره‌زامه‌ندی هه‌ریه‌كه له پارتی دیموكراتی كوردستان، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، بڕیارى له‌سه‌ر درا".
به گوێره‌ى ئه‌و راگهيهندراوهى فوئاد حوسێن، له ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاويكردووه‌ته‌وه، بڕياره كۆبوونه‌وه‌ى داهاتوو، رۆژى يه‌كشه‌ممه‌ى سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو، ئه‌نجام بدرێت.
سه‌باره‌ت به هۆكارى دواخستنى كۆبوونه‌وه‌كه، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم روونيكردووه‌ته‌وه، لایه‌نه‌كان پێویستیان به‌كاتی زیاتره بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی ناوخۆیی و هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌كدى به مه‌به‌ستی تاوتوێكردن و گه‌ڵاڵه‌كردنی كۆمه‌ڵێك پێشنیاز له‌و ماوه‌یه‌دا و ئاماده‌كردنیان بۆ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو.
فوئاد حوسێن هيواى ئه‌وه‌شى خواستووه، كۆبوونه‌وه‌ى داهاتوو، "يهكلاييكهرهوه" بێت.