کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
هاوپه‌يمانێتى عه‌ره‌بى بۆردومانى يه‌مه‌ن چڕتر ده‌كاته‌وه
فڕۆكه‌كانى هاوپه‌يمانێتى عه‌ره‌بيى به‌رده‌وامن له بۆردومانكردنى ئه‌و ناوچانه‌ى له ژێر كۆنترۆڵى حووسييه‌كان و لايه‌نگرانى سه‌رۆكى پێشووى يهمهندان.
K24 – هه‌ولێر
فڕۆكه‌كانى هاوپه‌يمانێتى عه‌ره‌بيى به‌رده‌وامن له بۆردومانكردنى ئه‌و ناوچانه‌ى له ژێر كۆنترۆڵى حووسييه‌كان و لايه‌نگرانى سه‌رۆكى پێشووى يهمهندان.
شه‌وى رابردوو، ژماره‌يه‌ك فڕۆكه‌ى سه‌ربازى سه‌ر به هاوپه‌يمانێتى عه‌ره‌بيى، بۆردومانى بنكه و باره‌گاى حووسييهكانيان له هه‌ردوو شارى سه‌نعاى پايته‌خت و ته‌عز، له باشوورى يه‌مه‌ن كرد.
هاوپه‌يمانێتى عه‌ره‌بيى، به سه‌رۆكايه‌تى عه‌ره‌بستانى سعوودييه، له ئازارى رابردووه‌وه ئۆپراسيۆنى سه‌ربازى له دژى حووسييه‌كان ده‌ستپێكردووه.
حووسييه‌كان و لاىهنگرهكانى عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵح، سه‌رۆكى پێشووى يه‌مه‌ن، هاوپهيمانێتييهكيان له دژى حكومه‌تى كاتى يه‌مه‌ن به سه‌رۆكايه‌تى عه‌بدولهادى عه‌بد ره‌به مه‌نسوور.
كه‌ناڵى "سكاى نيوز" بڵاويكردووه‌ته‌وه، شه‌وى رابردوو و سه‌ر له به‌يانى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه (6.9.2015)، فرۆكه جه‌نگييه‌كان له سه‌نعا بۆردومانى باڵه‌خانه و ئه‌و دامهزراوانهيان كردووه، كه له لايه‌ن حووسييهكانهوه كراونه‌ته باره‌گا.
كه‌ناڵه‌كه بڵاويكردووه‌ته‌وه، هه‌ريه‌ك له بيناى وه‌زاره‌تى به‌رگرى يه‌مه‌ن، باره‌گاى فه‌رمانده‌يى هێزه ئه‌منييه تايبه‌ته‌كان، سه‌ربازگه‌كانى تايبه‌ت به چه‌كدارانى عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵح و كۆمه‌ڵگه‌ى سه‌رۆكايه‌تى بۆردومان كراوون.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، سه‌ر له به‌يانى ئه‌مڕۆ، فڕۆكه‌كانى "هاوپه‌يمانێتى عه‌ره‌بى"، له شارى ته‌عز، هه‌ڵكه‌وتوو له باشوورى يه‌مه‌ن بۆردومانى چڕى چه‌ند باره‌گايه‌كى سه‌ر به حووسييهكانيان كردووه.
سه‌باره‌ت به زيانه گيانى و ماڵييه‌كانى ئه‌و بۆردومانانه تا ئێستا هيچ زانيارييه‌كى فهرميى رانه‌گه‌يه‌ندراوه.
بۆردومانى فڕۆكه جه‌نگييه‌كان دواى ئه‌وه هات، له ناوچه‌ى "مه‌ئره‌ب" چه‌كداره حووسييه‌كان هێرشيان كرده سه‌ر هێزه وشكانييه‌كانى سه‌ر به هاوپه‌يمانێتى عه‌ره‌بى، كه بۆ شه‌ڕكردن له دژى حووسييه‌كان چوونه‌ته ناو خاكى يه‌مه‌نه‌وه و 60 سه‌ربازى سه‌ر به هاوپه‌يمانێتى عه‌ره‌بيى كورژران.