کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
به‌ريتانيا.. گرووپه ئاينييه‌كان داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ياسايه‌ك ده‌كه‌ن
ژماره‌يه‌ك له نوێنه‌رانى گرووپ و رێكخراوه ئاينييه‌كانى به‌ريتانيا داوايان له ئه‌نجوومه‌نى گشتى (په‌رله‌مان)ى وڵاته‌كه‌يان كرد، ياسايه‌ك هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
K24 – هه‌ولێر
ژماره‌يه‌ك له نوێنه‌رانى گرووپ و رێكخراوه ئاينييه‌كانى به‌ريتانيا داوايان له ئه‌نجوومه‌نى گشتى (په‌رله‌مان)ى وڵاته‌كه‌يان كرد، ياسايه‌ك هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
به گوێره‌ى ياسا له به‌ريتانيا، رێگه دراوه به كه‌سانێك كه تووشى نه‌خۆشى كوشنده و بێچاره‌سه‌ر بوونه، كۆتايى به ژيانى خۆيان بهێنن.
له نامه‌يه‌كدا، كه نێردراوه بۆ ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى گشتى، نوێنه‌رانى ژماره‌يه‌ك له گرووپ و رێكخراوى ئاينى ئيسلاميى، ئه‌سۆدۆكس، كاسۆليك، سيخ، ئه‌نگليكانييه‌كانى به‌ريتانيا، جوله‌كه، داوايان كردووه ئه‌نجومه‌نه‌كه ئه‌و ياسايه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و رێگرى له‌وه بكرێت ئه‌و جۆره كه‌سانه سنوور بۆ ته‌مه‌ن و ژيانى خۆيان دابنێن.
به گوێره‌ى ياساكه، هه‌ر نه‌خۆشێك، ئه‌گه‌ر پزيشكه‌كان رايبگه‌يه‌نن، كه له شه‌ش مانگ زياتر ناژييت، بۆى هه‌يه ده‌نكۆڵه‌يه‌ك (حه‌پ)ى كوشنده بخوات و كۆتايى به ژيانى خۆى بهێنێت. ئه‌مه‌ش بووه‌ته جێى نيگه‌رانى زانا ئاينييه‌كان و بڕوايان وايه ئه‌وه "پێشێلكردنى به‌هاى مرۆڤايه‌تييه".