کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
سه‌عدى پيره: داواى دواخستنى كۆبوونه‌وى پێنج لايه‌نه‌كه‌مان نه‌كردووه
ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سياسى رايگه‌ياند، دواخستنى كۆبوونه‌وه‌ى پێنج لايه‌نه‌كه له‌سه‌ر داواى يه‌كێتى نه‌بووه.
K24 – ھەولێر
ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سياسى رايگه‌ياند، دواخستنى كۆبوونه‌وه‌ى پێنج لايه‌نه‌كه له‌سه‌ر داواى يه‌كێتى نه‌بووه.
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه (6.9.2015) سه‌عدى پيره، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و ئه‌ندامى شاندى دانوستانكارى يه‌كێتى، به(K24) گوت: به‌هيچ شێوه‌يه‌ك ئێمه وه‌كوو يه‌كێتى داواى دواخستنى كۆبوونه‌وه‌ى پێنج لايه‌نه‌كه‌مان نه‌كردووه.
گوتیشى: ئەگەر داوایەكی له‌و جۆره‌شمان كردبێت ئەوا شانازی پێوە دەكەین، چونكە لەپێناو ئەوە بووە كە كاتی زیاتر و تێگەیشتنی زیاتر بۆ لایەنە ناكۆكەكان فەراھەم ببێت.
ئەم قسانەی پیرە، لەكاتێكدایە كە "فواد حسێن"، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان، پێشتر رایگەیاندبوو دواخستنی حەوتەمین كۆبوونەوەی نێوان لایەنە ناكۆكەكانی ھەرێمى كوردستان كە بڕیاربوو ئەمڕۆ شەشی ئەیلوول، لە ھەولێر ئەنجامبدرێت، لەسەر داوا و خواستی یەكێتی دواخراوە.
سەبارەت بە پرسی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان، تا ئێسته پێنج كۆبوونەوە لە نێوان پارتی و یەكێتی و گۆران و كۆمەڵ و یەكگرتوو ئەنجام دراون، بەڵام ھێشتا لەو بارەیەوە پێشڤەچوونێكی ئەوتۆ بەدی نەھاتووە كە پرسەكە یەكلایی بكاتەوە.