K24 – ھەولێر
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى راپۆرتێك سه‌باره‌ت به زيادبوونى ژماره‌ى سه‌ربازانى رووسيا له سووريا، واشنتۆن نيگه‌رانى خۆى له‌و باره‌يه‌وه ده‌ربڕى.
دوێنى شه‌ممه (5.9.2015) "جۆن كێرى"، وه‌زير ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ "سێرگى لاڤرۆڤ"، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، نيگه‌رانى خۆى سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ى راپۆرتێك ده‌ربڕى كه باس له زيادبوونى هێزى سه‌ربازى رووسى ده‌كات له سووريا.
روونيشى كرده‌وه: "ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و راپۆرته راست بێت و رووسيا پشتگيرى ئه‌و ململانێ و ناكۆكى و شه‌ڕانه بكات كه له سووريادا بوونيان هه‌يه و بوونه‌ته هۆى گيان له ده‌ستدانى چه‌ندان هاووڵاتى بێ تاوان و زيادبوونى رێژه‌ى په‌نابه‌ران بۆ وڵاتانى ئه‌وروپا، دروستبوونى مه‌ترسى له‌سه‌ر ره‌وشى سياسى سووريا، به‌هيچ شێوه‌يه‌ك له‌لايه‌ن ئه‌مه‌ريكاوه مايه‌ى قه‌بوڵكردن نييه".
به‌گوێره‌ى ئه‌و راپۆرته‌ى كه له زۆربه‌ى ده‌زگه راگه‌ياندنه‌كانى ئه‌مه‌ريكا بڵاوكراوه‌ته‌وه، هه‌ندێك له به‌رپرسه ئه‌مه‌ريكييه‌كان باس له زيادبوونى پاڵپشتى سه‌ربازى رووسيا له سووريا ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستى يارمه‌تيدانى به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكى سووريا.
رۆژنامه‌ى "نيويۆرك تايمز" بڵاويكردووه‌ته‌وه: "به‌رپرسه باڵاكانى ئه‌مه‌ريكا ده‌ڵێن رووسيا گروپێكى سه‌ربازى بۆ سووريا ناردووه‌و چه‌ند يه‌كه‌يه‌كى نيشته‌جێ بوونى گه‌ڕۆكى له فڕۆكه‌خانه‌ى سووريا بۆ ئه‌و سه‌ربازانه كردووه‌ته‌وه".
ئه‌و به‌رپرسه باڵايانه‌ى ئه‌مه‌ريكا، كردنه‌وه‌ى يه‌كه‌ى نيشته‌جێ بوون بۆ سه‌ربازانى رووسيا به ئاماژه‌يه‌ك داده‌نێن بۆ زيادبوونى سه‌ربازه‌كانى رووسيا له ناو سووريادا.
ئه‌و رۆژنامه‌يه روونيشى كردووه‌ته‌وه: " ئه‌و به‌رپرسانه‌ى ئه‌مه‌ريكا پێيان وايه هيچ ئاماژه‌يه‌ك ده‌رنه‌كه‌وتووه سه‌باره‌ت به بڵابوونه‌وه‌ى هێزى وشكانى رووسيا له سووريا، به‌ڵام كردنه‌وه‌ى يه‌كه‌ى نيشته‌جێ بوون بۆ ئه‌و سه‌ربازانى رووسيا، ره‌نگه خاڵى ده‌ستپێك بێت بۆ گواستنه‌وه‌ى پاڵپشتييه‌كانى رووسيا و يارمه‌تيدانى به‌شار ئه‌سه‌د".
له‌لايه‌كى ديكه‌وه رۆژنامه "لۆس ئه‌نجلۆس تايمز" بڵاويكردووه‌ته‌وه: "ده‌زگه‌ى هه‌واڵگرى ئه‌مه‌ريكا چه‌ندان به‌ڵگه‌نامه‌ى له رێگه مانگى ده‌ستكرده‌وه ده‌ستكه‌وتووه كه ئاماژه به بوونى ناوه‌ندێكى سه‌ربازى رووسيا ده‌كه‌ن له سووريا".
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌منى ئه‌مه‌ريكى بۆ "رويته‌رز" گوتوويه‌تى: "له ساڵى رابردووه‌وه تاوه‌كوو ئێسته چه‌ندان ئاماژه ده‌ركه‌وتوون سه‌باره‌ت به جوڵه پێكردنى هێزه‌كانى رووسيا به‌مه‌به‌ستى پاڵپشتى كردنى ئه‌سه‌د".
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه: "ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكا به‌وردى چاودێرى رووسيا ده‌كات و لێكۆڵينه‌وه‌ش له‌باره‌ى زيادبوونى هێزه‌كانى رووسيا له سووريا ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى بزانێت به‌كارهێنانى ئه‌و هێزانه بۆ پاڵپشتى كردنى به‌شار ئه‌سه‌ده ياخود بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ى چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)ـه".
مانگى رابردوو، لاڤرۆڤ، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا رايگه‌ياندبوو: "پێويسته له‌سه‌ر ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكا هاوكارى به‌شار ئه‌سه‌د بكه‌ن، چونكه ئه‌و ماوه‌يه‌كى درێژه هاوپه‌يمانى مۆسكۆيه و شه‌ڕ ده‌كات دژى چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) "،به‌ڵام واشنتن ئه‌و پێشنيازه‌ى ره‌تكرده‌وه.
وێڕاى ره‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌و پێشنيازه، ئه‌مه‌ريكا له هه‌وڵى ئه‌وه‌دايه به‌دانوستان چاره‌سه‌ر بكات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا، ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، بڕياره له‌م مانگه‌دا له‌كاتێكى گونجاو‌دا كێرى و لاڤرۆڤ بۆ يه‌كلاكردنه‌وه‌ى و گفتوگۆكردنى ره‌وشى سياسى و ئه‌منى سووريا به ئاماده‌بوونى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بگه‌نه رێككه‌وتنێكى ستراتيژى.