سه‌ربازێكى توركى كه‌وته‌ ده‌ستى داعش

له‌ ئاكامى شه‌ڕ نێوان و چه‌كدارانى رێكخراوى ئيسلامى (داعش) و سوپاى توركيا، سه‌ربازێكى توركى ده‌كه‌وێته‌ ده‌ستى ئه‌و رێكخراوه‌.

سه‌ربازێكى  توركى كه‌وته‌ ده‌ستى داعش
سه‌ربازێكى توركى كه‌وته‌ ده‌ستى داعش

K24 – ھەولێر

له‌ ئاكامى شه‌ڕ نێوان و چه‌كدارانى رێكخراوى ئيسلامى (داعش) و سوپاى توركيا، سه‌ربازێكى توركى ده‌كه‌وێته‌ ده‌ستى ئه‌و رێكخراوه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (6.9.2015) میدیاكانی توركیا بڵاويانكرده‌وه‌: "ئەو سەربازەی توركیا كە لە شەڕی نێوان چەكدارانی داعش و سوپای توركیا لە شارۆچكەی كلسی توركیا ونببوو، كه‌وتووه‌ته‌ دەست چەكدارانی داعشەوە".

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، دوای شەڕەكە ئەو سەربازە بە برینداری لەلایەن داعشەوە گیراوەو لە نەخۆشخانەیەكی سووریا چارەسەریان كردووە.

شارۆچكەی "كلس" ھاوسنوورە لەگەڵ شارۆچكەی "ئعزازی" سووریا، كە لەژێر كۆنتڕۆڵی چەكدارانی داعشدایە.

رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، رێكخراوێكى سه‌له‌فى جيهادييه‌، باوه‌ڕى به‌ ته‌كفيركردنى كۆمه‌ڵگه‌ هه‌يه‌، له‌ ئاكامى "شه‌ڕى چه‌كدارى" له‌ سووريا ده‌ركه‌وتن، له‌ حوزه‌يرانى ساڵى 2014 په‌ڕينه‌وه‌ عێراق و هێشرشيان كرده‌ سه‌ر پارێزگا موسڵ، دواى كشانه‌وه‌ هێزه‌ ئه‌منييه‌كان عێراق، ئه‌و پارێزگه‌يه‌يان داگيركرد و چه‌ندان جۆر چالاكى كوشتن و بڕينى ده‌رهه‌ق به‌ دانيشتوانى ئه‌و شاره‌ ئه‌نجامدا، به‌وهۆيه‌وه‌ زياتر له‌ 3 مليۆن كه‌س ئاواره‌ ناوچه‌كانى ديكه‌ى عێراق بوون به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان.