کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
عێراق.. داعش به‌چڕى بۆردومان ده‌كرێ
به‌مه‌به‌ستى رووبهڕبوونهوهو له‌ناوبردنى، چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانان 25 گوزرى كوشنده‌يان له ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش وه‌شاند.
K24 – ھەولێر
به‌مه‌به‌ستى رووبهڕبوونهوهو له‌ناوبردنى، چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانان 25 گوزرى كوشنده‌يان له ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش وه‌شاند.
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه (6.9.2015) هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايانگه‌ياند: لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، بەسەختی بۆردوومانی چەكدارانی داعشمان كردوە، به‌جۆرێك 7 گورزمان له شارى روممادى داوه و گوزرهكانى ديكه‌ش له هه‌ريه‌ك له شاره‌كانى حه‌ديسه، حه‌بانيه، موسڵ، شەنگال، سوڵتان عەبدوڵڵا و دوزخورماتوو بووه.
هه‌ر له‌و به‌يانه‌دا هاتووه: یەكەو شوێنی شەڕكردنی چەكدارانی داعش كراوەتە ئامانج، لەگەڵ تێكشكاندنی چه‌ندان ئۆتۆمۆبێل.
ھێزەكانی ھاوپەیمانان لە مانگی ئابی 2014 ەوە ھێرشی ئاسمانیان بۆ سەر چەكدارانی داعش لە عێراق دەست پێ كردوە، تاوەكوو ئێسته‌ش بەردەوامە.
رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، رێكخراوێكى سه‌له‌فى جيهادييه، باوه‌ڕى به ته‌كفيركردنى كۆمه‌ڵگه هه‌يه، له ئاكامى "شه‌ڕى چه‌كدارى" له سووريا ده‌ركه‌وتن، له حوزه‌يرانى ساڵى 2014 په‌ڕينه‌وه عێراق و هێشرشيان كرده سه‌ر پارێزگا موسڵ، دواى كشانه‌وه هێزه ئه‌منييه‌كان عێراق، ئه‌و پارێزگه‌يه‌يان داگيركرد و چه‌ندان جۆر چالاكى كوشتن و بڕينى ده‌رهه‌ق به دانيشتوانى ئه‌و شاره ئه‌نجامدا، به‌وهۆيه‌وه زياتر له 3 مليۆن كه‌س ئاواره ناوچه‌كانى ديكه‌ى عێراق بوون به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان.