کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
بوداپێست.. وێستگه‌كانى شه‌مه‌نده‌فه‌ر جمه‌يان دێت له په‌نابه‌ران
به هه‌زاران په‌نابه‌ر، ده‌رياى مه‌رگيان به‌ره‌و وێستگه‌كانى چاوه‌ڕوانى شه‌مه‌نده‌فه‌ر له بوداپێستى پايته‌ختى هه‌نگارييا بڕى
K24 – هه‌ولێر
به هه‌زاران په‌نابه‌ر، ده‌رياى مه‌رگيان به‌ره‌و وێستگه‌كانى چاوه‌ڕوانى شه‌مه‌نده‌فه‌ر له بوداپێستى پايته‌ختى هه‌نگارييا بڕى و ئه‌وان له هه‌موو شوێنى وێستگه‌كاندا بڵاو بوونه‌ته‌وه. چاوه‌ڕوانى ئاماژه‌يه‌كى پۆليسن بۆ ئه‌وه‌ى له‌و وێستگه‌يه‌ى گه‌شته‌كه‌يان به سه‌لامه‌تى رزگار بن.
پۆليسى بوداپێست چاوپۆشى له مانه‌وه و گه‌شتى ئه‌و په‌نابه‌رانه ده‌كات، كه ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه له ده‌رياوه گه‌يشتوونه‌ته بوداپێست و ده‌يانه‌وێت له‌وێوه روو له وڵاتانى ئه‌وروپا بكه‌ن.
منداڵ و ژن و گه‌نجانى په‌نابه‌ر، شه‌وێكى پڕ له چاوه‌ڕوانييان له وێستگه‌كانى شه‌مه‌نده‌فه‌ر به‌ڕێكردووه، ئه‌وان گيانيان به‌و كۆمه‌ك و پيتاكه مرۆيه‌يه كه هاووڵاتيانى شاره‌كه و رێكخراوه مرۆڤدۆسته‌كان پێشكه‌شيان كردوون.
هه‌رچه‌نده به‌شێك له په‌نابه‌ره‌كان خوێنده‌وارييان نييه و ئه‌گه‌ر هه‌شيان بێت ته‌نيا زمانى دايكيى خۆيان ده‌زانن، به‌ڵام لێره، له وێستگه‌كانى شه‌مه‌نده‌فه‌ر، ناچارن سه‌يرى تابڵۆكانى وێستگه‌كه بكه‌ن و چاوه‌ڕوانى كاتى هاتنى شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان بكه‌ن.
ژنێك كارتى گه‌شته‌كه‌ى به ده‌سته‌وه‌يه و يه‌كێكى ديكه‌يان منداڵه‌كه‌ى له نزيكييه‌وه هێشتووه‌ته‌وه و ترسى له‌وه هه‌يه ونى بكات.. چيرۆكى ئالانى ته‌مه‌ن 3 ساڵ و بڵاوبوونه‌وه‌ى وێنه‌كانى هه‌موو دايكێكى له ترسى له‌ده‌ستدانى منداڵه‌كه‌ى راچڵه‌كاندووه.
پۆليسه‌كان پشكنين ده‌كه‌ن و ده‌يانه‌وێت چاويان له هه‌موو جووڵه‌يه‌كى په‌نابه‌ره‌كان بێت. ئه‌وان له‌م رۆژانه‌دا ئه‌ركه‌كانيان چه‌ند به‌رامبه‌رى رابردوويان زياتر بوونه.
ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ى شه‌وێكى پڕ له چاوه‌ڕوانييان له وێستگه‌كه‌دا به‌سه‌ر بردوو، ئێستا خۆيان ئاماده ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به روويه‌كى گه‌شه‌وه پێشوازى له شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان بكه‌ن.
له وێستگه‌ى كيليتى، كه وێستگه‌يه‌كى سه‌ره‌كييه له بوداپێست، په‌نابه‌ره‌كان په‌له‌يانه بۆ ئه‌وه‌ى روو له نه‌مسا و ئه‌ڵمانيا بكه‌ن.
له دوو رۆژى رابردوودا 7 هه‌زار په‌نابه‌ر كه زۆرينه‌يان له عێراق و سووريا و ئه‌فغانستانه‌وه گه‌يشتبوونه هه‌نگاريا، توانيان ده‌ربازى سنوورى ئه‌و وڵاته‌ش ببن و خۆيان بگه‌يه‌ننه نه‌مسا.
ئه‌وه‌ى په‌نابه‌ره‌كانى دڵخۆش كردووه، هه‌بوونى ئه‌نگێلا مێركڵى راوێژكارى ئه‌ڵمانيايه، كه به ديارترين ئه‌و كه‌سايه‌تييانه هه‌ژمار ده‌كرێت پشتيوانى له په‌نابه‌ران ده‌كات و به پێويستيشى ده‌زانێت وڵاتانى ديكه‌ى ئه‌وروپايى ده‌رگا به رووى ميوانه خۆرهه‌ڵاتييه‌كانياندا دانه‌خه‌ن.