مێركڵ: رێگه‌ به‌و په‌نابه‌رانه‌ ده‌ده‌ين كه‌ پێويستيان به‌ هاوكارييه‌

راوێژكارى ئه‌ڵمانيا، رايگه‌ياند، ئه‌وان ته‌نيا رێگه‌ به‌و په‌نابه‌رانه‌ ده‌ده‌ن له‌ ئه‌ڵمانيا بمێننه‌ وه‌ كه‌ پويستيان به‌ پاراستن و هاوكاريه‌.

مێركڵ: رێگه‌ به‌و په‌نابه‌رانه‌ ده‌ده‌ين كه‌ پێويستيان به‌ هاوكارييه‌
مێركڵ: رێگه‌ به‌و په‌نابه‌رانه‌ ده‌ده‌ين كه‌ پێويستيان به‌ هاوكارييه‌

K24 – ھەولێر

راوێژكارى ئه‌ڵمانيا، رايگه‌ياند، ئه‌وان ته‌نيا رێگه‌ به‌و په‌نابه‌رانه‌ ده‌ده‌ن له‌ ئه‌ڵمانيا بمێننه‌ وه‌ كه‌ پويستيان به‌ پاراستن و هاوكاريه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (7.9.2015) "ئه‌نگێلا مێركل"، راوێژكارى ئه‌ڵمانيا له‌ لێدوانێكدا رايگه‌ياند: "ئەو پەنابەرانەی لە وڵاتێكی ئارامەوە ھاتوونەتە ئەڵمانیا، ناچارین لە ئاڵمانیا دەریان بكەین".

ئاماژەی به‌وه‌شدا: "ئەو پەنابەرانەی داوای مانەوەیان كردووە، لە داھاتوودا یارمەتی ماددی و مرۆییان پێدەدرێت".

گوتيشى: "ئێمه‌ پابه‌ندين به‌ جێبه‌جێكردنى رێكەوتننامەی دبلن".

بەپێی رێكەوتننامەی دبلن، ھەر پەنابەرێك بچێتە یەكەم وڵات لە یەكێتی ئه‌وروپا، دەبێ لەو وڵاتەدا بمێنێتەوە.