کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
سه‌عدى پيره: يه‌كێتى بژارده‌ى نوێى ده‌بێت
ئه‌ندامێكى مهكتبى سياسى يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان، رايگه‌ياند، بۆ كبوونهوهى داهاتوو يه‌كێتى بژارده‌ى نوێى ده‌بێت.
K24 – ھەولێر
ئه‌ندامێكى مهكتبى سياسى يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان، رايگه‌ياند، بۆ كبوونهوهى داهاتوو يه‌كێتى بژارده‌ى نوێى ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (7.9.2015) "سەعدی ئەحمەد پیرە"، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، بە (K24 گوت: "ئێمە ناتوانین لە راگەیاندنەكان باس لە بژاردەكان بكەین، بەڵكو دەبێ لە كۆبوونەوەی پێنج لایەنە سەرەكیەكەی ھەرێمى كوردستان، لە ژوورێكی داخراودا باسیان بكەین، بەڵام بەدڵنیایەوە یەكێتی لە كۆبوونەوەی رۆژی یەكشەممەی داھاتوو، بژاردەی نوێی دەبێت".
بڕیاربوو دوێنێ كۆبوونەوەی پێنج لایەنە سەرەكیەكەی ھەرێمی كوردستان، لە ھۆڵی شەھید سەعد عەبدوڵا لە شاری ھەولێر بەڕێوەبچێت، بەڵام لەسەر داوای ھەندێ لایەن، كۆبوونەوەكە بۆ رۆژی یەكشەممەی داھاتوو دواخرا.
ساڵی 2005، مه‌سعوود بارزانی، له په‌رله‌مانی كوردستان وه‌كوو یه‌كه‌م سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ هه‌ڵبژێردرا و له ساڵی 2009 به ده‌نگی خه‌ڵك متمانه‌ى پێبه‌خشرا.
له‌و كاته‌دا هه‌ندێ لایه‌ن داوایان ده‌كرد بارزانی دوای ته‌واوبوونی خولی دووه‌م، له پۆسته‌كه‌ی لابچێت، به‌ڵام له ساڵی 2013 بەپێی داوایەکی پەرلەمانتارانی ئەو خولە کە لە 30ی حوزەیرانی هەمان ساڵ بەرزکرابووەوە، داواکرابوو مەسعوود بارزانی دوو ساڵی دیكه لە سەرۆکایەتی هەرێم بمێنێتەوە.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌نجومه‌نى شوراى هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه، بارزانى له پۆسته‌كه‌یدا تا دوو ساڵی دیكه بمێنێته‌وه.
به‌مه‌به‌ستى گه‌یشتن به یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پرسى سه‌رۆكایه‌تى، يه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو، پێنج لایه‌نه‌كه (پارتى، گۆڕان، یه‌كێتى، یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ) و ته‌واوی لایه‌نه‌كان كۆده‌بنه‌وه و تاوتوێى ئه‌وپرسه ده‌كه‌ن.