کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
فه‌ره‌نسا ره‌تيده‌كاته‌وه هێرشى زه‌مينى بكاته سه‌ر داعش
فه‌ره‌نسا رايگه‌ياند، به‌شدارى له پرۆسه‌ى سه‌ربازى وشكانى له سووريادا ناكات، به‌ڵام ئاماده‌يه له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تييدا بۆردومانى چه‌كدارانى داعش بكات.
K24 – هه‌ولێر
فه‌ره‌نسا رايگه‌ياند، به‌شدارى له پرۆسه‌ى سه‌ربازى وشكانى له سووريادا ناكات، به‌ڵام ئاماده‌يه له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تييدا بۆردومانى چه‌كدارانى داعش بكات.
فرانسوا هۆلاند، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانييدا، كه له كۆشكى ئه‌ليزێ پێشكه‌شيكرد، رايگه‌ياند، سووپاى وڵاته‌كه‌ى به‌شدارى پرۆسه‌ى سه‌ربازى له رێگه‌ى وشكانييه‌وه ناكات له دژى چه‌كدارانى داعش له سووريا.
گوتيشى: "له سبه‌ى سێشه‌ممه (7.9.2015)ه‌وه فڕۆكه‌كانى فه‌ره‌نسا له ئۆپراسيۆنى ئاسمانيى له دژى چه‌كدارانى داعش له سووريادا به‌شدار ده‌بێت".
سه‌باره‌ت به پهنابهرانيش، هۆلاند، روونيكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ى بڕياريداوه، 24 هه‌زار په‌نابه‌ر له ماوه‌ى دوو ساڵى داهاتوودا وه‌ربگرێت.
هه‌روه‌ها پێشنيازيشى كرد، وڵاتانى ئه‌وروپا له پاريس كۆببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له كۆنگره‌يه‌كى فراواندا ره‌وشى نوێى په‌نابه‌ران و ئه‌و قه‌يرانه‌ى رووبه‌ڕووى ئه‌وروپا بووه‌ته‌وه تاوتوێ بكه‌ن.
هۆلاند كه له ئايارى 2012ه‌وه پۆستى سه‌رۆكايه‌تى فه‌ره‌نساى گرتووه‌ته ده‌ست، ئه‌مه شه‌شه‌م لێدوانى رۆژنامه‌وانى بهرفراوانييهتى كه له كۆشكى ئه‌ليزێ بيخاتهڕوو.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، كۆميسيارێتى ئه‌وروپا پێشنيازى ئه‌وه‌يان كردووه، 120 هه‌زار په‌نابه‌ر له ماوه‌ى 2 ساڵدا به‌سه‌ر وڵاتانى ئه‌ندامى يه‌كێتى ئه‌وروپادا دابه‌شبكرێن.