کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
توركيا هه‌ڕه‌شه‌ى "تۆڵه‌كردنه‌وه" له په‌كه‌كه ده‌كات
له ئاكامى هێرشێكى چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستاندا ژماره‌يه‌ك سه‌ربازى توركيا كوژران و سه‌رۆك وه‌زيرانى حكومه‌تى كاتى توركياش كۆبوونه‌وه‌يه‌كى به په‌له‌ى ئه‌نجام دا.
K24 – هه‌ولێر
له ئاكامى هێرشێكى چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستاندا ژماره‌يه‌ك سه‌ربازى توركيا كوژران و سه‌رۆك وه‌زيرانى حكومه‌تى كاتى توركياش كۆبوونه‌وه‌يه‌كى به په‌له‌ى ئه‌نجام دا.
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى توركيا، بڵاويانكرده‌وه، ئێواره‌ى رۆژى يه‌كشه‌ممه (6.9.2015) له ئاكامى هێرشێكى چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان بۆ سه‌ر يه‌كه‌كه‌ى سوپا، له ناوچه‌ى داگليكاى باكوورى كوردستان، ژماره‌يه‌ك سه‌رباز كوژراوون. به بێ ئه‌وه‌ى ژماره‌ى راسته‌قينه‌ى سه‌ربازه كورژراوهكان ئاشكرا بكه‌ن.
ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ، سه‌رۆك وه‌زيرانى حكومه‌تى كاتى توركيا، داواى له به‌رپرسانى ئه‌منيى وڵاته‌كه‌ى كرد، ئاماده‌ى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى ئه‌منيى به په‌له بن له ئه‌نقه‌ره بۆ تاوتوێكردنى ره‌وشى نوێى ناوچه‌كانى باكوورى كوردستان (باشوورى رۆژهه‌ڵاتى توركيا).
هێرشه‌كه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستان، به‌رپرسانى باڵاى توركياى "تووڕه" كردووه و له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا له چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌فزيۆنييدا "شۆكبوونى" خۆى سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه ده‌ربڕى و رايگه‌ياند، ئه‌و رووداوه له كاتێكدا روويداوه، كه يه‌كه‌كانى سووپا سه‌رقاڵى كێوماڵكردنى ناوچه‌كه بوونه و سه‌ره‌تاى هێرشه‌كه به ته‌قاندنه‌وه‌ى چه‌ند مينێك ده‌ستيپێكردووه. به‌ڵێنيشى دا "وه‌ڵامێكى توندى ئه‌و هيرشه بداته‌وه".
له مانگى ته‌مموزى رابردوودا، حكومه‌تى ئه‌نقه‌ره، ئۆپراسيۆنێكى سه‌ربازى له دژى باره‌گاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان له سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و قه‌نديل ده‌ستپێكرد و كۆتايى به‌و ئاگربه‌سته هێنا كه په‌كه‌كه دوو ساڵ پێشتر يه‌كلايه‌نه رايگه‌ياندبوو.
يه‌كه‌كانى سووپاى توركيا، رۆژانه كرده‌وه‌ى سه‌ربازى له رێگه‌ى وشكانى و ئاسمانييه‌وه له دژى هێزه‌كانى په‌كه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
به گوێره‌ى ئامارێك، كه كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندن، بڵاويانكردووه‌ته‌وه، له ته‌مموزى رابردووه‌وه تا ئێستا 70 سه‌ربازى توركيا كوژراوون.
ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى شه‌ڕى نێوان په‌كه‌كه و سووپاى توركيا كۆتايى به‌و پرۆسه‌يه هێنا كه له ماوه‌ى رابردوودا به هاوكارى هه‌رێمى كوردستان له توركيا دهستيپێكردبوو، بۆ كۆتايهێنان به شه‌ڕى درێژخايه‌نى نێوان هه‌ردوولا.