کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
محه‌مه‌د فه‌ره‌ج: پێويسته له كۆبوونه‌وه‌ى دهاتوودا بڕيار بدرێت
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی، رايگه‌ياند، پێویستە لە كۆبوونەوەی داھاتووی پێنج لایەنە سەرەكیەكەی ھەرێمى كوردستان لەسەر پرسی سەرۆكایەتی بڕيار بده‌ن.
K24 – ھەولێر
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی، رايگه‌ياند، پێویستە لە كۆبوونەوەی داھاتووی پێنج لایەنە سەرەكیەكەی ھەرێمى كوردستان لەسەر پرسی سەرۆكایەتی بڕيار بده‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (7.9.2015) "محەمەد فەرەج"، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "كۆبوونەوەی رۆژی یەكشەممەی رابردوو، لەسەر داوای ھەندێ لایەن دواخرا، بۆ ئەوەی لە نێوان خۆیان گفتوگۆی زیاتر بكەن و بگەنە بڕیارێك".
ئاماژەی به‌وه‌شدا: "خەڵكی كوردستان ناتوانێت چاوەڕێی كۆبوونەوە دوای كۆبوونەوەی حزبەكان بكات، بۆیە ئەگەر كۆبوونەوەی رۆژی یەكشەممەی داھاتوو دوا كۆبوونەوە نەبێت، پێویستە درێژە نەكێشێت و بڕیاری تیادا بدرێت و بڕیارەكەش لە بەرژەوەندی خەلكی كوردستاندا بێت".
ساڵی 2005، مه‌سعوود بارزانی، له په‌رله‌مانی كوردستان وه‌كوو یه‌كه‌م سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ هه‌ڵبژێردرا و له ساڵی 2009 به ده‌نگی خه‌ڵك متمانه‌ى پێبه‌خشرا.
له‌و كاته‌دا هه‌ندێ لایه‌ن داوایان ده‌كرد بارزانی دوای ته‌واوبوونی خولی دووه‌م، له پۆسته‌كه‌ی لابچێت، به‌ڵام له ساڵی 2013 بەپێی داوایەکی پەرلەمانتارانی ئەو خولە کە لە 30ی حوزەیرانی هەمان ساڵ بەرزکرابووەوە، داواکرابوو مەسعوود بارزانی دوو ساڵی دیكه لە سەرۆکایەتی هەرێم بمێنێتەوە.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌نجومه‌نى شوراى هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه، بارزانى له پۆسته‌كه‌یدا تا دوو ساڵی دیكه بمێنێته‌وه.
به‌مه‌به‌ستى گه‌یشتن به یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پرسى سه‌رۆكایه‌تى، يه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو، پێنج لایه‌نه‌كه (پارتى، گۆڕان، یه‌كێتى، یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ) و ته‌واوی لایه‌نه‌كان كۆده‌بنه‌وه و تاوتوێى ئه‌وپرسه ده‌كه‌ن.