کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئه‌ڵمانيا 3 مليار يۆرۆ بۆ په‌نابه‌ران ته‌رخان ده‌كات
حكومه‌تى ئه‌ڵمانيا، بڕياريدا زياتر له 3 مليار يۆرۆ بۆ هاوكاريكردنى په‌نابه‌ران ته‌رخان بكات.
K24 – هه‌ولێر
حكومه‌تى ئه‌ڵمانيا، بڕياريدا زياتر له 3 مليار يۆرۆ بۆ هاوكاريكردنى په‌نابه‌ران ته‌رخان بكات.
حكومه‌تى به‌رلين زياتر له 3 مليار يۆرۆى ته‌رخان كرد، بۆ هاوكاريكردنى ويلايه‌ته ئيتيحادييهكان و ئه‌نجومه‌نى خۆجێيه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن زۆرترين ژماره‌ى په‌نابه‌ر له خۆ بگرن و ئه‌و بودجه‌يه بۆ كۆمه‌ككردنى په‌نابه‌ران و به‌ده‌مه‌وه‌چوونى كۆمه‌ڵايه‌تييانه‌ى په‌نابه‌ران خه‌رجبكرێت.
له به‌ياننامه‌يه‌كى هاوبه‌شدا، ئيئتيلافى فه‌رمانڕه‌وا له ئه‌ڵمانيا، ئاشكرايكرد، كه 3 مليار و 35 مليۆن يۆرۆ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخانكراوه.
ئيئتيلافهكه، كه ئه‌نگێلا مێركڵ، راوێژكارى ئه‌ڵمانيا سه‌رۆكايه‌تى ده‌كات، كۆبوونه‌وه‌يه‌كى پێنج كاتژمێرى ئه‌نجامدا و تێيدا ژماره‌يه‌ك بڕيارى ده‌ركرد.
به گوێره‌ى به‌ياننامه‌كه‌ى حكومه‌ت، جگه له‌و 3 مليار يۆرۆيه كه ته‌رخانكراوه بۆ ويلايه‌ته ئيتحادييهكان و ئه‌نجوومه‌نه خۆجێيه‌كان، بڕى 3 مليار يۆرۆى ديكه ته‌رخانكراوه بۆ كۆمه‌كى مرۆيى و دابينكردنى بيمه‌ى كۆمه‌ڵايه‌تى بۆ په‌نابه‌ران.
حكومه‌تى ئه‌ڵمانيا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، كه په‌نابه‌رانى ئه‌و وڵاتانه‌ى ئاسايشيان جێگيرى وه‌ك كۆسۆڤا و ئه‌لبانيا و مۆنتينيگرۆ (چياى ره‌ش)، هه‌روه‌ها هه‌ريه‌ك له سربستان و مهكدۆنيا و بۆسنه‌ش، له ماوه‌ى ئه‌مساڵدا مافى په‌نابه‌رێتييان پێى ده‌درێت.
ئامانجيش له بڕياره‌كه ئه‌وه‌يه، په‌له بكرێت له جێبه‌جێكردنى كاروبارى ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ى له ناوچه‌كانى باشوورى رۆژهه‌ڵاتى ئه‌وروپاوه روويان له ئه‌ڵمانيا كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى له‌مه‌ودوا سه‌رنجى زياتر له‌سه‌ر په‌نابه‌رانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست چڕ بكرێته‌وه.
دوێنێ يه‌كشه‌ممه (6.9.2015)، پۆليسى ئه‌ڵمانيا رێگه‌ى دا 14 هه‌زار په‌نابه‌ر كه له مهجهڕستانهوه روويان له نه‌مسا كردبوو، له رێگه‌ى شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌وه پێ بنێنه خاكى ئه‌ڵمانيا.