کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
كوردستان..به‌شێك له داهاتى نه‌وت ده‌درێته كۆمپانياكان
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی 75 ملیۆن دۆلار له داهاتی فرۆشی نه‌وت دەدات بە كۆمپانیا نەوتيیە بیانیەكان.
K24 – ھەولێر
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی 75 ملیۆن دۆلار له داهاتی فرۆشی نه‌وت دەدات بە كۆمپانیا نەوتيیە بیانیەكان.
ئەمڕۆ دوو شەممە(7.9.2015)وەزارەتی سامانە سروشتیيەكان له به‌يانێكدا رایگەیاند: "بڕیاردرا به دانی یه‌كه‌م به‌شی پاداشته داراییه‌كانی كۆمپانیا نه‌وتییه نێوده‌وڵه‌تییه هه‌نارده‌كاره‌كانی كاركه‌ر له هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئەم مەبەستە لەو 75 ملیۆن دۆلارە ھەر یەك لە كۆمپانیاكانی گەنەل ئینەرجی و دی ئێن ئۆ 30 ملیۆن دۆلار دەخرێتە سەر حسابەكانیان و 15 ملیۆن دۆلاریش دەدرێت بە كۆمپانیای گه‌ڵف كیستۆن".
هه‌ر له‌و به‌يانه‌دا هاتووه: "وه‌زاره‌تى سامانه سروشتييه‌كانى سه‌ر به‌حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌وڵده‌دات بۆ ساڵى داهاتوو له‌گه‌ڵ زیادكردنی ھەناردەی نەوت، تەواوی ئەو حەقدەستەی كۆمپانیاكان بدەن كە لەسەری رێك كەوتوون".