کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
په‌نابه‌رانى نه‌مسا گه‌يشتنه ئه‌ڵمانيا
به هه‌زاران په‌نابه‌ر له نه‌مساوه گه‌يشتنه شارى ميونخى ئه‌ڵمانيا، بڕياريشه له چه‌ند رۆژى داهاتوودا به‌سه‌ر چه‌ند شوێنێكى دياريكراوى تايبه‌ت به په‌نابه‌ران دابه‌ش بكرێن.
K24 – ھەولێر
به هه‌زاران په‌نابه‌ر له نه‌مساوه گه‌يشتنه شارى ميونخى ئه‌ڵمانيا، بڕياريشه له چه‌ند رۆژى داهاتوودا به‌سه‌ر چه‌ند شوێنێكى دياريكراوى تايبه‌ت به په‌نابه‌ران دابه‌ش بكرێن.
له سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌يه‌دا جموجۆڵێكى زۆرتر له وێستگه‌كانى شه‌مه‌نده‌فه‌ر له نێوان نه‌مسا و ئه‌ڵمانيادا ده‌بينرێت. هۆكاره‌كه‌شى كۆچى به لێشاوى په‌نابه‌رانه كه له ئێسته‌دا رووى له ئه‌ڵمانيايه.
دواى شه‌ش رۆژ له چاوه‌ڕوانيان له بۆدابيستى پايته‌ختى هه‌نگاريا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (7.9.2015) به هه‌زاران په‌نابه‌ر له نه‌مساوه به شه‌مه‌نده‌فه‌ر گه‌يشتنه شارى ميونخ له ئه‌ڵمانيا.
به‌به‌رچاوى پۆليسى ئه‌و شاره‌وه، پۆل پۆل ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ى كه دواى ماندبوونێكى زۆر گه‌يشتوونه‌ته ميونخ ده‌يانه‌وێ به‌ره‌و جێبه‌جێكردنى رێكاره ئه‌منييه‌كانى بچن پاشان بگه‌نه شوێنى حه‌سانه‌وه.
له وێستگه‌كانى شه‌مه‌نده‌فه‌ردا، سه‌دان پۆليس بۆ سه‌قامگيرى ئاسايشى وێستگه‌كان بڵاو بوونه‌ته‌وه و به ده‌يان رۆژنامهوانيش رووماڵى ره‌وشى وێستگه‌كان ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌مه يه‌كه‌مجار له دواى شه‌ڕى دووه‌مى جيهانه‌وه لێشاوى له‌و جۆره‌ى په‌نابه‌ران روو له ئه‌ڵمانيا بكات.
هه‌رچه‌نده ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ى ئه‌مڕۆ گه‌يشتوون، زۆرترينيان گه‌نجن. به‌ڵام ژماره‌يه‌كيشيان منداڵ و ژنن و زۆرينه‌ى خێزانه‌كانيش ئه‌وانه‌ن له سوورياوه روويان له‌و وڵاته كردووه.
سه‌رما و سۆڵه‌ى ئه‌و شاره زۆر سه‌خت و دژواره، به‌جۆرێك وايكردووه گه‌نجان به‌ده‌م رێگاوه دهستهكانيان له‌نێو گيرفانيان دانێن و به‌ره‌و خاڵى كۆتايى وێستگه‌كه بڕۆن.
به‌پێى ئامرێكى پۆليسى ئه‌ڵمانيا كه له به‌يانێكدا بڵاويكردووه‌ته‌وه، ژماره‌ى ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ى ته‌نيا له يه‌ك رۆژدا له نه‌مساوه روويان له ئه‌ڵمانيا كردووه و گه‌يشتوونه‌ته ميونخ 13 هه‌زار په‌نابه‌رى تێپه‌ڕاندووه.
له‌به‌ر ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌كانى ئه‌و وێستگهيهدا ده‌يان په‌نابه‌ر به كۆمه‌ڵ وه‌ستاون، ئه‌وان چاوه‌ڕانى ئه‌وه‌ن هه‌رچى زووتره رێكاره ئه‌منييه‌كان ته‌واو بكه‌ن و بگه‌نه شوێنى حه‌سانه‌وه.
له به‌رامبه‌ردا كۆمه‌ڵه و رێكخراوه مرۆڤدۆسته‌كان و ئه‌و هاووڵاتييه ئه‌ڵمانيايانه‌ى پشتيوانى له په‌نابه‌ران ده‌كه‌ن، له وێستگه‌كاندا بڵاووبوونهتهوه بۆ ئه‌وه‌ى پێشوازى له په‌نابه‌ران بكه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به هه‌ردوو زمانى ئينگليزى و عه‌ره‌بى درووشمى به‌خێرهێنانى پهنابهرانييان نووسيوه.