کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
سه‌رۆكى پێشووى چاد دادگايى ده‌كرێت
به تۆمه‌تى "تاوانى دژه مرۆڤايه‌تى" سه‌رۆكى پێشووى چاد دادگاييده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر
حسين حبرى، سه‌رۆكى پێشووى چاد، له لايه‌ن دادگايه‌كى هاوبه‌شى ئه‌فريقيا و سهنيگالهوه، له شارى "داكار"ى پايته‌ختى سه‌نيگال به تۆمه‌تى ئه‌نجامدانى تاوانى دژه مرۆڤايه‌تى دادگايى ده‌كرێت.
حسين حبرى، له 1982 تا 1990 سه‌رۆكى ده‌وڵه‌تى چاد بوو، له ماوه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارێتى ئه‌ودا 40 هه‌زار كه‌س له لايه‌ن دهسهڵاتهكهيهوه له‌ناو بران و به‌و هۆيه‌وه له دادگا دۆسيه‌ى ئه‌نجامدانى تاوانى دژه مرۆڤايه‌تى بۆ كراوه‌ته‌وه.
دانيشتنى ئه‌مڕۆى دووشه‌ممه (7.9.2015)ى دادگا دواى ئه‌وه هات، كه 45 رۆژه ئاماده‌كارى كراوه بۆ ئه‌وه‌ى به ئاماده‌بوونى پارێزه‌رانى ناوبراو له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده بكرێت.
تۆمه‌تباره‌كه، ره‌تيده‌كاته‌وه تاوانبار بێت و ئاماده‌ش نييه دان به دادگاكه‌دا بنێت، كه يه‌كێتى ئه‌فريقيا به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ سه‌نيگال دايمه‌زراندووه.
له 20 و 21ى مانگى ته‌مموزى رابردوودا، له ژێر فشارى هێزه ئه‌منييه‌كاندا حبرى ئاماده‌ى دادگا كرا، به‌ڵام ئه‌و ره‌تيكرده‌وه، دادگاييكردنه‌كه په‌سند بكات و ئاماده‌ش نه‌بوو په‌يوه‌ندى بكات به پارێزهرهكانييهوه.
ئه‌و دادگايه به گوێره‌ى رێككهوتننامهيهكى نێوان سه‌نيگال و يه‌كێتى ئه‌فريقيا دامه‌زراوه و دواى ئه‌وه هات، كه دادگاى دادى نێوده‌وڵه‌تى رايگه‌ياند، ئه‌و ته‌نيا رێبه‌رانى شه‌ڕ له كيشوه‌رى ره‌ش رووبه‌ڕووى دادگاييكردن ده‌كاته‌وه.
حسين حبرى، ماوه‌ى 2 ساڵه له سه‌نيگال ده‌ستبه‌سه‌ره. له كاتێكدا ئه‌و له مانگى كانوونى يه‌كه‌م/ديسه‌مبه‌رى 1990، دواى ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى ئێستاى چاد، ئيدريس ديبى، توانى له ده‌سه‌ڵات دوورى بخاته‌وه، رووى كردبووه سه‌نيگال.
سه‌رۆكى پێشووى چاد، حسين حبرى، له وڵاته‌كه‌ى خۆى به تۆمه‌تى كوشتارى خه‌ڵك و ئه‌شكه‌نجه دان، سزاى زيندانى 30 ساڵ و كاركردنى سه‌ختى به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
دوان له پارێزه‌رانى ناوبراو، رايانگه‌ياندووه، موهكيلهكهيان، له زيندانى كاپ مانوێڵ، په‌يامى بۆ ناردوون و پێى راگه‌ياندوون، كه "ئه‌و دان نانێت به ژوورى هاوبه‌شى ئه‌فريقيادا و ئاماده‌ش نييه هيچ پارێزه‌رێك بۆ دۆسييه‌كه‌ى په‌سند بكات".
حبرى، له 1982 تا كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 1990 سه‌رۆكى چاد بوو، ئه‌و له لايه‌ن فه‌ره‌نسا و ئه‌مه‌ريكاوه پشتيوانى لێده‌كرا بۆ ئه‌وه‌ى رووبه‌ڕووى موعه‌ممه‌ر قه‌زافى سه‌رۆكى پێشووى ليبيا ببێته‌وه.
له ماوه‌ى ساڵانى ده‌سه‌ڵاتدارێتى ئه‌ودا، هه‌زاران كه‌س له لايه‌ن ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى دهسهڵاتهكهيهوه سه‌ركوت كران و زياتر له 40 هه‌زار كه‌س له زيندانه‌كاندا گيانيان له‌ده‌ستدا.