کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
"ئه‌ڵمانيا ده‌يه‌وێت په‌نابه‌ران بكاته كۆيله"
رێبه‌رى به‌ره‌ى نيشتمانى توندڕه‌وى راستڕه‌وى فه‌ره‌نسا رايگه‌ياند، ئه‌ڵمانيا ده‌يه‌وێت په‌نابه‌ران بكاته كۆيله.
K24 – هه‌ولێر
رێبه‌رى به‌ره‌ى نيشتمانى توندڕه‌وى راستڕه‌وى فه‌ره‌نسا رايگه‌ياند، ئه‌ڵمانيا ده‌يه‌وێت په‌نابه‌ران بكاته كۆيله.
مارين لۆپان، رێبه‌رى به‌ره‌ى نيشتمانى توندڕه‌وى راستڕه‌وى فه‌ره‌نسا له ميانهى وتارێكدا كه پێشكه‌شى لايه‌نگرانى خۆى كرد له ناوچه‌ى مێرسيليا، ره‌خنه‌ى له ئه‌ڵمانيا گرت.
ئه‌و گوتى: "به‌رلين ده‌يه‌وێت په‌نابه‌ران بكاته كۆيله".
گوتيشى: "ئه‌ڵمانيا بۆيه ده‌رگاى خۆى به رووى په‌نابه‌راندا كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بيانكاته كۆيله و به كرێيه‌كى كه‌م كاريان پێ بكات".
راوێژكارى ئه‌ڵمانيا، ئه‌نگێلا مێركل، پێشتر رايگه‌ياندبوو، وڵاته‌كه‌ى پێويستى به توانا و لێهاتووى ده‌ستيى كار هه‌يه و 580 هه‌زار پۆستى كاركردن له وڵاته‌كه‌يدا به‌تاڵ ماونه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌شى گوتبوو، "پێويسته هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ په‌نابه‌ران بكرێت و ئه‌وانه‌ى راهێنان و ئاستى خوێندنيان به‌رزه جيابكرێنهوه و له كه‌رتى ئابووريدا به‌گه‌ڕبخرێن و سوود له تواناكانيان وه‌ربگيرێت".
لۆپان، روونيشيكرده‌وه، ئهڵمانيايهكان ده‌يانه‌وێت كرێكاران به كرێيه‌كى كه‌م كاريان بۆ بكه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌يانه‌وێت په‌نابه‌ران بكه‌نه كۆيله‌ى خۆيان و كارى قورسيان پێ بكه‌ن له به‌رامبه‌ر كرێيه‌كى كه‌مدا.
ئه‌و ژنه سياسهتمهدارهى فه‌ره‌نسا، ئاشكراشيكرد، ئه‌ڵمانيا نه‌ك ته‌نيا ده‌يه‌وێت هه‌ژموونى ئابوورى خۆى به‌سه‌ر ئه‌وروپادا بسه‌پێنێت، به‌ڵكو ده‌يه‌وێت هه‌مووان سياسه‌تى ئه‌و په‌يڕه‌و بكه‌ن، ئه‌مه له كاتێكدايه پاريس هيچ ئاماده‌كارييه‌كى نه‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌رگاى خۆى به رووى "بهدبهختهكانى جيهاندا" بكاته‌وه.