کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئيسپانيا مه‌ترسى دزه‌كردنى داعشى هه‌يه
وه‌زيرى ناوخۆى ئيسپانيا، خورخى فرنانديز دياز، رايگه‌ياند، پێويسته رێوشوێنى پێويست بگيرێنه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى رێگه نه‌درێت "جيهادييه‌كان" له ريزى په‌نابه‌راندا خۆيان حه‌شار بده‌ن و دزه بكه‌نه ناو ئيسپانياوه.
K24 – هه‌ولێر
وه‌زيرى ناوخۆى ئيسپانيا، خورخى فرنانديز دياز، رايگه‌ياند، پێويسته رێوشوێنى پێويست بگيرێنه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى رێگه نه‌درێت "جيهادييه‌كان" له ريزى په‌نابه‌راندا خۆيان حه‌شار بده‌ن و دزه بكه‌نه ناو ئيسپانياوه.
ئه‌و وه‌زيره ئيسپانيايه، نيگه‌رانى خۆى له دزه‌كردنى "جيهادييه‌كانى سه‌ر به رێكخراوى داعش" نه‌شارده‌وه، كه ده‌يانه‌وێت بگه‌نه ئه‌وروپا و له‌وێوه كرده‌وه‌ى تيرۆريستى ئه‌نجام بده‌ن.
خورخى دياز، داواشى له لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى وڵاته‌كه‌ى كرد، هه‌وڵه‌كانيان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى رێگه به ده‌ربازبوونى هيچ كه‌سێكى سه‌ر به داعش نه‌ده‌ن بۆ ناو خاكى ئيسپانيا.
گوتيشى: "ئيسپانيا مافى په‌نابه‌رێتى هيچ كه‌سێك ره‌تناكاته‌وه، به‌ڵام پێويسته ئه‌وه‌شمان له‌به‌ر چاو بێت كه كه‌سانێكى توندڕه‌و هه‌ن له ريزى گرووپه تيرۆريستييه‌كانن و ده‌يانه‌وێت له په‌ناى په‌نابه‌ران خۆيان بگه‌يه‌ننه ئه‌وروپا".
روونيشيكرده‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ى سه‌ر رێكخراوى داعشن، له تواناياندا هه‌يه له هه‌ر كوێيه‌ك بن، ببنه مايه‌ى هه‌ڕه‌شه و ترس و تۆقاندنى هاووڵاتيان، هه‌ربۆيه پێويسته هه‌موو لايه‌ك به وشيارييه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه بكه‌ن.
كۆميسارێتى په‌نابه‌رانى ئه‌وروپا، پێنشيازى كردووه، 120 هه‌زار په‌نابه‌ر له ماوه‌ى 2 ساڵدا به‌سه‌ر وڵاتانى ئه‌وروپاييدا دابه‌ش بكرێن.
به گوێره‌ى پێشنيازه‌كه، ئه‌ڵمانيا %26.2، فه‌ره‌نسا %20، ئيسپانيا %12.4ى په‌نابه‌رانيان به‌ر بكه‌وێت.