کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
قوبرس ده‌يه‌وێت ته‌نيا په‌نابه‌ره كريستيانه‌كان وه‌ربگرێت
قوبرس وه‌ك وڵاتێكى ئه‌ندامى يه‌كێتى ئه‌وروپا، رايگه‌ياند، ئاماده‌يه 300 په‌نابه‌ر وه‌ربگرێت، به‌ڵام پێى باشه ئه‌و په‌نابه‌رانه كريستيان بن.
K24 – هه‌ولێر
قوبرس وه‌ك وڵاتێكى ئه‌ندامى يه‌كێتى ئه‌وروپا، رايگه‌ياند، ئاماده‌يه 300 په‌نابه‌ر وه‌ربگرێت، به‌ڵام پێى باشه ئه‌و په‌نابه‌رانه كريستيان بن.
قوبرس، وڵاتێكى ئهوروپاييه، دانيشتووانه‌كه‌ى نزيكه‌ى يه‌ك مليۆن كه‌سه و نزيكترين دراوسێى ئهوروپاييه له سووريا و ته‌نيا 100 كيلۆمه‌تر له خۆرهه‌ڵاتى ئه‌و وڵاته‌وه دووره.
وه‌زيرى ناوخۆى قوبرس، سوكراتيس هاسيكۆس، رايگه‌ياند، بچووكى رووبه‌رى وڵاته‌كه‌ى ناچاريان ده‌كات، ژماره‌يه‌كى كه‌مى په‌نابه‌ران وه‌ربگرن.
سه‌رچاوه‌يه‌ك له كۆميسيارێتى باڵاى په‌نابه‌رانى يه‌كێتى ئه‌وروپا رايگه‌ياند، يه‌كێتييه‌كه‌يان پلانێكى نوێى داڕشتووه بۆ ئه‌وه‌ى په‌نابه‌ران به‌سه‌ر وڵاتانى ئهنداميى يهكێتييهكهدا دابه‌ش بكات.
به گوێره‌ى ئه‌و پلانه‌ى يه‌كێتيى ئه‌وروپا، له ماوه‌ى دوو ساڵى داهاتوودا 120 هه‌زار په‌نابه‌ر مافى په‌نابه‌رێتيان له وڵاتانى يه‌كێتييه‌كه پێ ده‌به‌خشرێت.
وه‌زيرى ناوخۆى قوبرس، ئه‌وه‌شى گوت: "پێشتر رامانگه‌ياندووه، كه ده‌توانيين 260 تا 300 په‌نابه‌ر وه‌ربگرين".
ئه‌و به‌رپرسه‌ى قوبرس به "باش"ى زانى ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ى روو له وڵاته‌كه‌ى ده‌كه‌ن و داواى مافى په‌نابه‌رێتى ده‌كه‌ن، له رووى ئاينييه‌وه كريستيان بن.
سوكراتس هاسيكۆس، روونيشيكرده‌وه، ئه‌وان هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌و كريستيانه ئهرسۆدۆكسانه وه‌ربگرن، كه ناچار بوونه ماڵ و حاڵى خۆيان بهجێبهێڵن و روو له ئه‌وروپا بكه‌ن و پێويسته ئێمه راستگۆ بيين، كه پێمان باشتره ئه‌وان وه‌ربگرين.
جگه له قوبرس، هه‌ريه‌ك له وڵاتانى سلۆڤاكيا و كۆمارى چيك، رايانگه‌ياندووه، كه ئه‌وان پێيان باشتره په‌نابه‌رى كريستيان وه‌ربگرن و خۆيان له وه‌رگرتنى په‌نابه‌رانى موسڵمان ده‌پارێزن.