مه‌لا به‌ختيار: نیگەرانی و خەمخۆری گەلەكەمان ھەمووی رووبەڕووی بارزانی بوەتەوە

كارگێرى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان، داوادەكات، بارزانی بڕیار بدات و بەرازی بوونى كەمكردنەوەی بەشێك لە دەسەڵاتەكانی كۆتایی بە كێشەی سەرۆكایەتی بھێنێت.

مه‌لا به‌ختيار: نیگەرانی و خەمخۆری گەلەكەمان ھەمووی رووبەڕووی بارزانی بوەتەوە
مه‌لا به‌ختيار: نیگەرانی و خەمخۆری گەلەكەمان ھەمووی رووبەڕووی بارزانی بوەتەوە

K24 – ھەولێر

كارگێرى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان، داوادەكات، بارزانی بڕیار بدات و بەرازی بوونى كەمكردنەوەی بەشێك لە دەسەڵاتەكانی كۆتایی بە كێشەی سەرۆكایەتی بھێنێت.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (8.9.2015) "مەلا بەختیار"، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بڵاويكردووه‌ته‌وه‌: "لە ڕابردوودا بارزانی و تاڵه‌بانى ، دوا بڕیاریان لەسەر چارەسەری كێشەكانداوە، بۆیە لە ئێسته‌شدا كە مام جەلال نەخۆشە، یەكێتی ئامادەی سازانە، گۆڕان ناتوانێت لەو بەڵێنەی بە جەماوەرەكەیداوە پەشیمان بێتەوە، كۆمەڵی ئیسلامی بە پاشەكشە زەرەردەكات، یەكگرتوو لەترسی دروستبوونی دوو ئیدارەیی ڕێبازە نەرمەكەی ناگۆڕێت، كەواتە نیگەرانی و خەمخۆری گەلەكەمان ھەمووی رووبەڕووی بارزانی بوەتەوە".

بەرای مەلابەختیار بە رازیبوونی پارتی و بارزانی بە كەمكردنەوەی بەشێك لە دەسەڵاتەكانی، بارزانی وەك خۆی دەمێنێتەوە.

بەرای چاودێرانیش ئەم نووسینەی مەلا بەختیار ئاماژەیەكی ناڕاستەوخۆیە بۆ ر لایەنەكان بە مانەوەی بارزانی بێ ئەوەی لە پەرلەمانەوە ھەڵبژاردنی بۆ ئەنجام بدرێ.