کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
فابيۆس: كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وله‌تى كه‌مته‌رخه‌مه
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى وێنه‌ى ئالانى كوردى ته‌مه‌ن سێ ساڵ، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا، "كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى" به‌كه‌مته‌رخه‌م وه‌سف ده‌كات.
K24 – ھەولێر
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى وێنه‌ى ئالانى كوردى ته‌مه‌ن سێ ساڵ، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا، "كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى" به‌كه‌مته‌رخه‌م وه‌سف ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (8.9.2015) "لۆران فابيۆس"، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا، له كۆنگره‌ى نێوده‌وڵه‌تى له پاريس رايگه‌ياند: "تا ئێسته كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كه‌مته‌رخه‌م بووه له‌و باوردۆخه‌ى كه په‌نابه‌ران تێيدا گوزه‌ر ده‌كه‌ن".
گوتيشى: "پێویسته هه‌نگاوی زیاتر بۆ پاراستن و به‌هاناوه‌چوونی ئه‌و په‌نابه‌رانه بهاوێژێت كه وه‌ك ئالان و برا و دایكی له ده‌ریادا مه‌ترسی خنكانیان له‌سه‌ره و له‌ترسی توندوتیژی و نائارامی په‌نا بۆ ئه‌وروپا ده‌به‌ن".
به‌مه‌به‌ستى پاراستنی پێكهاته ئاین و نه‌ته‌وه‌كان و قوربانیانی تیرۆر و توندوتیژیه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به به‌شداری 60 وڵاتی جیهان، ئه‌مڕۆ كۆنگره‌ى نێوده‌وڵه‌تى له پاريسى پايته‌ختى فه‌ره‌نسادا به‌سترا، ناوی كوردیش وه‌ك نموونه‌یه‌كی ئه‌و نه‌ته‌وانه ئاماژه‌ی پێ كرا.