کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
وه‌زيرى به‌رگرى عێراق ته‌قه‌ى لێ ده‌كرێت
له ئه‌نجامى سه‌ردانى وه‌زيرى به‌رگرى عێراق، بۆ شارى بێجى و ناوچه تهلبوجرادى سه‌ر به پارێزگهى سه‌ڵاحه‌ددين، له‌لايه‌ن قه‌ناس به‌ده‌سته‌كانى داعشه‌وه ته‌قه‌ى لێ كرا.
K24 – ھەولێر
له ئه‌نجامى سه‌ردانى وه‌زيرى به‌رگرى عێراق، بۆ شارى بێجى و ناوچه تهلبوجرادى سه‌ر به پارێزگهى سه‌ڵاحه‌ددين، له‌لايه‌ن قه‌ناس به‌ده‌سته‌كانى داعشه‌وه ته‌قه‌ى لێ كرا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (8.9.2015) "يه‌حيا ره‌سول"، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق، له لێدوانێكدا رايگه‌ياند: "دوێنى خالد عوبێدی وەزیری بەرگری عێراق، سەردانی بنكە سەربازیەكانی سوپای عێراقی لە شاری بێجی و ناوچەی تەلبوجرادی سەربە پارێزگای سەڵاحەدین كرد، بەڵام لە ناوچەی تەلبوجراد، تەقە لە كاروانی ئۆتۆمبێەلەكانی كرا".
ئاماژەی به‌وه‌شدا: "وەزیری بەرگری سەلامەتە، بەڵام یەكێ لە پاسەوانەكانی برینداربووە".
روونیشى كردەوە: "ھێرشەكە لەلایەن قەناس بەدەستەكانی داعشەوە ئەنجامدراوە".
رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، رێكخراوێكى سه‌له‌فى جيهادييه، باوه‌ڕى به ته‌كفيركردنى كۆمه‌ڵگه هه‌يه، له ئاكامى "شه‌ڕى چه‌كدارى" له سووريا ده‌ركه‌وتن، له حوزه‌يرانى ساڵى 2014 په‌ڕينه‌وه عێراق و هێشرشيان كرده سه‌ر پارێزگهى موسڵ، دواى كشانه‌وه هێزه ئه‌منييه‌كان عێراق، ئه‌و پارێزگه‌يه‌يان داگيركرد و چه‌ندان جۆر چالاكى كوشتن و بڕينى ده‌رهه‌ق به دانيشتوانى ئه‌و شاره ئه‌نجامدا، به‌وهۆيه‌وه زياتر له 3 مليۆن كه‌س ئاواره ناوچه‌كانى ديكه‌ى عێراق بوون به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان.