کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
په‌نجا فڕۆكه‌ى توركيا بۆردومانى قه‌نديل ده‌كه‌ن
له ئاكامى بۆسه‌يه‌كى هێزه‌كانى پارتى كرێكارانى كوردستان، 10 سه‌ربازى توركيا كوژران و فڕۆكه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ش كه‌وتوونه‌ته بۆردومانكردنى ئه‌و ناوچانه‌ى باره‌گاى په‌كه‌كه‌يان لێيه.
K24 – هه‌ولێر
له ئاكامى بۆسه‌يه‌كى هێزه‌كانى پارتى كرێكارانى كوردستان، 10 سه‌ربازى توركيا كوژران و فڕۆكه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ش كه‌وتوونه‌ته بۆردومانكردنى ئه‌و ناوچانه‌ى باره‌گاى په‌كه‌كه‌يان لێيه.
ئاژانسى هه‌وڵده‌رى فه‌ره‌نسا بڵاويكرده‌وه، لانيكه‌م 10 سه‌رباز و پۆليسى توركيا كوژراوون، له ئاكامى ئه‌و بۆسه‌يه‌ى هێزه‌كانى پارتى كرێكارانى كوردستان بۆيان دانابوون.
ئه‌و بۆسه‌يه دواى دوو رۆژ هات، له نانه‌وه‌ى بۆسه‌يه‌ك بۆ هێزه‌كانى سووپاى توركيا و كوژرانى 16 سه‌ربازى توركيا له ناوچه‌ى داليدجاى پارێزگاى هه‌كارى.
هێرشه‌كه‌ى په‌كه‌كه، له ناوچه سنوورييه‌كانى ئازه‌ربايجان و ئه‌رمينيا و ئێران روويداوه و به هۆيه‌وه 10 پۆليس و سه‌ربازى توركيا كوژراوون كوژرانى ده‌يان سه‌رباز و پۆليسى توركيا له دوو رۆژى رابردوودا به ديارترين كرده‌وه‌ى چه‌كدارى هێزه‌كانى په‌كه‌كه له دژى سووپا و پۆليسى توركيا هه‌ژمار ده‌كرێت، له‌و كاته‌وه‌ى ئاگربه‌ستى نێوان هه‌ردوولا هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
شه‌ڕى په‌كه‌كه و سووپاى توركيا له 15ى ئابى 1984 سه‌ريهه‌ڵداوه و له‌و كاته‌وه تا ئێستا 40 هه‌زار كه‌س له هه‌ردوولا كوژراوون.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵى توركيا بڵاويكرده‌وه، 50 فڕۆكه‌ى سه‌ربازى سووپاى توركيا، شه‌وى رابردوو (7-8.9.2015)، ئۆپراسيۆنێكى سه‌ربازييان بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانى پارتيى كرێكارانى كوردستان له سنوورى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامداوه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، ئه‌و په‌نجا فڕۆكه‌يه 6 كاتژمێر به ئاسمانى ناوچه سنوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان سووڕاونه‌ته‌وه و 20 شوێنيان كردووه‌ته ئامانج.